كۆمپانیای نۆكیا لە پێشانگەی 2918ی بەرهەمە ئەلیكترۆنییە زیرەكەكان، قەمسەڵەیەكی زیرەكی خستە ڕوو كە بە بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕی، دەتوانێ ژیانی هەزاران كەس لە مەرگ بگەڕێنێتەوە.
كۆمپانیاكە دیزاینی ئەو قەمسەڵەی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای Kolonی بەناوبانگ لە بواری بەرهەمهێنانی جل و كۆمپانیای Ginaی چیكی هێناوەتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تایبەت بۆ پۆلیس و ئەفسەرانی پارێزەر و جێبەجێكاری یاسا و پیاوانی ئاگركوژێنەوە و بەهاناوەچوون و زۆر لە هەڵمەتەكانی فریاكەوتن كەڵكی لێ وەربگیرێت، قوماشی ئەو قەمسەڵەیە پێچەوانەی ڕووناكییە و خۆی ڕووناكی دەداتەوە، هاوكات بە هیچ شێوەیەكیش ئاوی تێ ناچێت.
بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە قهمسهلهیه دەتوانن لە یەك كاتدا ڕێژەی لێدانەكانی دڵ و پلەی گەرمی جەستەیان و جووڵەی خوێن و ئەو شوێنەیشی تێیدا بە جی پی ئێس بیزانن و بۆ شوێنەكانی تریش ئاشكرای بكەن.
تا ئێستە لەبارەی نرخەكەی هیچ زانیارییەك نەخراوەتە ڕوو، بەڵام كۆمپانیای نۆكیا و كۆلۆن ئاشكرایان كردووە، لە ماوەی 12 تا 18 مانگی تر دەتوانن چاكەتەكە بخەنە بازاڕەكانەوە و خەڵكی لە سەرانسەری دنیا دەستیان دەكەوێت.