له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا تیرۆركردنى مه‌لا هۆشیار ئیسماعیل به‌كارێكى ترسنۆكانه وه‌سف ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه: تیرۆركردنى دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل كه‌سایه‌تى ئایینى و وتاروخوێنى مزگه‌وتى عومه‌ر بندیان له‌شارى هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ى بریندار كرا و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم تاوانە بە كارێكی ترسنۆكانە دەزانێت كە مەبەست لێی درزخستنە نێو كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستانە.
له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى حكوومه‌تدا هاتووه: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا سەرەخۆشی لە خۆی و كەس و كاری د. هۆشیار ئیسماعیل و هاوڕێ و هاوەڵانی دەكات، هەروەها داوا لە یەزدانی مەزن دەكات سەبر و ئارامی بە كەسوكاری ببەخشێت. حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەزگه ته‌ناهی و پێوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات تاوانبارانی ئەو كارە قێزەونە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسایان بكات تاكو بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
دكتۆر هوشیار ئیسماعیل لەساڵی 1976 لەدایك بووەو لەساڵی 1999 ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە و لە ساڵی 2003 كۆلێژی تەواو كردووەو لەساڵی 2007 ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی 2013ش پلەی دكتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە. ماوەی 13ساڵ گوتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی 10 ساڵ و تا "تیرۆركردنیشی" لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە، لە کەناڵی سپیدەی یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی ئاینی هەبووە.