ئه‌گه‌ر ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه بوو به یه‌ك ملیۆن، ژاپۆن پرۆژه‌كه ده‌كاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌یبینیت، گه‌رماوێكه كه ته‌نیا نموونه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌م ده‌توانن كاتێكی خۆش له‌كاتی یاریكردن به‌سه‌ر به‌رن و هه‌م خۆیان ده‌شۆن، چونكه ناو یارییه‌كان هه‌مووی كه‌فاوه و ژووری ساونا و جاكووزی و به‌شه‌كانی تریشی دابه‌ش كراوه‌ته سه‌ر یارییه جۆراوجۆره‌كانی تر.
له كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه داوا ده‌كات كه بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه ببێته یه‌ك ملیۆن، ئه‌وكات ئه‌ویش پڕۆژه‌كه ده‌كاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به زووترین كات كۆتایی پێ دێنێت.