ڕۆزنامه‌نووسێكی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕووسیا ده‌ستدرێژیی سێكسیی كرایه سه‌ر، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا، بی بی سی داوای ڕوونكردنه‌وه ده‌كات و سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌یش وه‌ڵامیان ناداته‌وه و پوتینیش ئه‌مه به پیلان دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت.
فه‌ریده روستامۆڤا رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی كه له ڕووسیاوه كار بۆ تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" ده‌كات، به سێیه‌م رۆژنامه‌نووس داده‌نرێت كه ده‌ستدرێژیی كرابێته سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌م سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار لیۆنێد سلۆتسكی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به درۆ خسته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه تۆمار ده‌كات و كه‌یسه‌كه ده‌باته دادگا، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسه كچه‌كه به‌ڵگه و ده‌نگی تۆماركراوی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بی بی سی ڕێگه‌یان نه‌داوه بڵاوی بكاته‌وه.
له 24ی ئادار/مارسی ساڵی 2017، فه‌ریده روستامۆڤا سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا لیۆنێد سلۆتسكی، له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له په‌رله‌مان كرد، بۆ لێدوان وه‌رگرتن له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا مارین لوپێن بۆ ڕووسیا.
به‌گوێره‌ی ده‌نگه تۆماركراوه‌كه، له‌كاتی گفتۆگۆكردنه‌كه‌دا سلۆتسكی بابه‌ته‌كه‌ی گۆڕیوه و چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌شیاوی كردووه و خۆی لێ نزیك كرووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی به‌ڵگه سلۆتسكی ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كه‌ناڵی
بی بی سی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوای ڕوونكردنه‌وه له سلۆتسكی ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ڕووسیا وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌ی به كه‌ناڵه‌كه نه‌داوه.
شایانی باسه ئه‌مه به سێیه‌م حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌لایه‌ن لیۆنێد سلۆتسكی داده‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژنامه‌نووسی تر، كاترینا كۆتریكادزێ جێگری سه‌رۆكی سه‌رنووسه‌ری كه‌ناڵی RTV و ده‌ریا زۆك به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ناڵی RAIN هه‌مان حاڵه‌تیان به‌سه‌ر هاتووه له دوو هه‌فته‌ی پێشوودا.
له‌دوای لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، گوتی كه ئه‌مه پیلانگێڕییه دژی رووسیا، هه‌ر له‌و كاته‌دا سلۆتسكی ددانی به تاوانه‌كه‌ی خۆیدا نا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د