یه‌كێكی تر له به‌رهه‌مه نایابه‌كانی كۆمپانیای نۆكیا خرایه بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و خێراییه‌كی زۆریشی هه‌یه و زۆر به‌هێزیشه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی نوكیا ده‌كات كه دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلێكی تری دروست كرد به ناوی "NOKIA 8 Sirocco" كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كانی كۆمپانیاكه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 5.50 ئینجه و روونییه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 2560 1440x پیكسڵ.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیا پاترییه‌كی 3260 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی باشی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 835، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی نۆكیا شه‌ش گێگا بایته و توانای هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی 32 گێگا بایت و 128 گێگا بایتی هه‌یه و خێرایییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م مۆبایله داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 894 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.