جگه‌ر یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرینگه‌كانی جه‌سته كه ئه‌م ئه‌ندامه كار بۆ له‌ناوبردنی ژه‌هری ناو له‌ش و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته له ژه‌هر ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه جگه‌ر له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌جام دراوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ن كه یارمه‌تی ئه‌ندامی جگه‌ر ده‌ده‌ن كه به شێوازێكی چالاك كرداره‌كانی ئه‌نجام بدات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و خواردنه‌وانه ده‌كه‌ین كه بۆ جگه‌ر به‌سوودن:
*خواردنه‌وه‌ی قاوه: توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی پێشان داوه كه خواردنه‌وه‌ی قاوه زینده چالاكییه‌كانی جگه‌ر رێك ده‌خات و جگه‌ر له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت، چونكه قاوه چه‌ندان دژه ئۆكسانی به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت كه ڕێگری له ماده زیانبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو جه‌سته‌وه، جگه له‌وه‌یش كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
*خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه خواردنه‌وه‌ی پێنج كووپ چای سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی ده‌بێت بۆ جگه‌ر، هه‌روه‌ها جگه‌ر ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی و جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه له ماده ژه‌هراوییه‌كان.