له ڕێوڕه‌سمێكدا، زانكۆی سۆران ئاهه‌نگی ده‌رچوونی بۆ خولی حه‌وته‌می قوتابیانی ئه‌نجام دا كه زیاتر له 700 قوتابی بوون.
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له هۆڵى بۆنه‌كانى سۆران، به ئاماده‌بوونى مامۆستایانى زانكۆ و میوانان، زانكۆی سۆران پڕۆسه‌ى خوولى حه‌وته‌مى پێدانى بڕوانامه به قوتابییه ده‌رچووه‌كان به‌ڕێوه برد.
له‌م خوله وه‌ك رۆژهات مه‌هدى راگه‌یاندنى زانكۆى سۆران، له ناو ئاهه‌نگه‌كه‌دا به "وشه"ى راگه‌یاند، 701 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس پێشكه‌ش به قوتابییانى پێنج فاكه‌لتى (زانست، په‌روه‌رده، ئاداب، یاسا و ئه‌ندازیارى) كران و 26 قوتابی له زانكۆكه بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان پێشكه‌ش كرا.
زانكۆی سۆران له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2009 به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، پێنج فاكه‌ڵتی تێدایه، زیاتر له سێ هه‌زار قوتابی و 300 مامۆستا له‌خۆ ده‌گرێت، زانكۆى سۆران له ماوه‌ی كه‌می ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی ببێته جێی سه‌رسامی كوردستان و جیهان، زانكۆى سۆران له رێزبه‌ندى زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى