به بۆنى هه‌شتى مارس، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى له وڵاتانى دنیا كرد ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به ژنان بده‌ن.
به بۆنه‌ى هه‌شتى مارس، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌دا داواى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بۆ ژنان ده‌كات.
ئاماژه‌ی داوه، ئێمه له دنیایه‌ك ده‌ژین كولتوورى پیاو زاڵه، جا له حكوومه‌ته‌كان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر وایه. واته بابه‌تى سه‌ره‌كى له یه‌كسانى نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه ده‌سه‌ڵاته، لێره‌دا ئه‌ركى سه‌ره‌كیى ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به ژنان بده‌ین.
له په‌یامه‌كه‌یدا سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رێكخراوه‌كه‌ى توانیویه‌تى یه‌كسانى ره‌گه‌زى له‌نێوان گه‌وره به‌رپرسه‌كانى به‌دی بهێنێ و هه‌وڵیش ده‌دات هه‌مان شت له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رانسه‌رى دنیا ئه‌نجام بدات.
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێى بڕگه‌یه‌كى جاڕنامه‌ى مافى مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كات كه بڕگه‌كه ده‌ڵێ، نابێت به هۆى جیاوازیى ره‌گه‌زه‌وه مرۆڤه‌كان بچه‌وسێنرێنه‌وه، كه‌چى له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانیوه یه‌كسانى بۆ ژنان به‌دى بهێنێت، هێشتا توندوتیژى ده‌رهه‌ق به ژنان له سه‌رانسه‌رى دنیا ده‌كرێت.