ئافره‌تان هه‌میشه گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاوسه‌ره‌كانیان پابه‌ندى ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه له رۆژى ماره‌بڕین به‌ده‌ستى خۆیان كراوه‌ته ده‌ستیان.
ئه‌ڵقه‌یه‌ك كه هێمایه بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى دووكه‌س و له‌ئه‌نجامدا خێزان دروست ده‌بێت، به‌بڕواى زۆرێك له خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان، ده‌بێته هۆكارى خۆشه‌ویستى و بایه‌خپێدان، بۆیه ئافره‌تان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان هه‌میشه پابه‌ندى ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه بن و گرنگی پێ بدرێت. راى زۆرێك له‌خه‌ڵك وایه، ئه‌وانه‌ى هاوسه‌رگیریان كردوه و له‌په‌نجه‌یان ئه‌ڵقه نابینرێت، واته خۆشه‌ویستى و بایه‌خپێدانیان كه‌مه و به گرنگ سه‌یرى به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن.
محه‌مه‌د كاروان (ته‌مه‌ن 34 ساڵ) ماوه‌ى هه‌شت ساڵه هاوسه‌رگیرى كردوه خاوه‌نى سێ منداڵه، خه‌ریكى فرۆشتنى جلوبه‌رگى ئافره‌تانه له دوكانێكى چوارمه‌تریى قه‌یسه‌رى كۆنى شارى هه‌ولێر، باس له‌وه ده‌كات تا ئیسته نه‌یتوانیوه ئه‌ڵقه له‌په‌نجه بكات، هه‌رچه‌نده هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر داوا لێ ده‌كات تا نیشانه‌یه‌كى هاوسه‌رگیریییه‌كه‌ی پێوه دیار بێت.
ده‌ڵێ: توانیومه باوه‌ڕى پێ بهێنم كه خۆشم ده‌وه‌ێ، به‌ڵام داواى ئه‌وه‌م لێ نه‌كات ئه‌ڵقه بكه‌مه په‌نجه‌م، چونكه پێى رانه‌هاتووم، هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌م كاتێك له‌ده‌ستی بكه‌م.
باسى له‌وه‌ش كرد هه‌ندێك جار خێزانه‌كه‌م پێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆ گرنگى به قسه‌كانم نه‌ده‌ى و ئه‌ڵقه له‌په‌نجه نه‌كه‌ى، ئه‌وا منیش ئه‌ڵقه‌كه‌م فڕێ ده‌ده‌م و له‌په‌نجه‌ى ناكه‌مه‌وه.
له قسه‌كانى محه‌مه‌د وا هه‌ست ده‌كرا خێزانه‌كه‌ى گومانى لێ ده‌كات كه بۆچى شه‌رم له‌وه ده‌كات ئه‌ڵقه بكاته په‌نجه له‌كاتێكدا خێزانداره، ئه‌وه‌ش كه زیاتر واى كردووه هاوسه‌ره‌كه‌ى گومانى لێ بكات، كاره‌كه‌یه‌تى كه ڕۆژانه نزیكه‌ى هه‌شت سه‌عات له دوكانه‌كه‌ى خه‌ریكى مامه‌ڵه‌ى جلوبه‌رگه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان.
محه‌مه‌د زیاتر ده‌ڵێ: خۆشه‌یستى به ئه‌ڵقه‌یك دروست نابێت گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت راست بیت و ژیانێك دروست بكه‌یت له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز، به‌مه‌ش متمانه دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لامه‌وه راستگۆم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م بۆیه گرنگى به ئه‌ڵقه.
ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی به‌ناوى "م.ر.ق" كه داواى كرد "وشه" ناوى بپارێزرێت، ده‌ڵێ: ماوه‌ى سێ ساڵه هاوسه‌رگیریم كردوه خاوه‌نى منداڵێكم، هه‌رچه‌ند به خۆشه‌یستى بڕیارمان داوه هاوسه‌رگیرى بكه‌ین هاوسه‌ره‌كه‌شم هاوپیشه‌ى خۆمه له قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستایى بنه‌ڕه‌تین، به‌ڵام زۆر جار كێشه‌ى من له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌وه‌یه بایه‌خ به ئه‌ڵقه نادات و نایكاته په‌نجه‌ى، هه‌ر كاتێكیش له په‌نجه‌ى كردبێت له‌به‌ر توره‌بوونى من بووه، هه‌موو كات ئه‌و گله‌ییه‌م لێى هه‌یه، هیچ كات گرنگى به‌و نیشانه‌ى هاوسه‌رگیریمان نادات.
باسى له‌وه‌ش كرد باوه‌ڕم به هاوسه‌ره‌كه‌مه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر داوایه‌ك له كه‌سێك بكه‌ى و گرنگى به‌قسه‌كه‌ت نه‌دات ئه‌وا تۆش توشى ڕاڕایى ده‌بی وات لێ دێت گومانت بۆ دروست بێت.
ئه‌و ئافره‌ته نه‌شى شارده‌وه كه ئافره‌تان هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان بایه‌خیان پێ بدرێت و قسه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، ئه‌وكاته زیاتر هه‌ست به خۆشه‌ویستى و میهره‌بانى ده‌كه‌ن و به ئاسووده‌یی ئه‌ركه‌كانى ماڵه‌وه ڕاده‌په‌ڕێنن، ده‌ڵێ: كاتێك داواى ئه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگیریمان بكاته په‌نجه به‌ڵام ئه‌و گوێى پێنادات به‌ڕاستى رقم لێى ده‌بێته‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌م هیچ به‌هایه‌كم نییه و ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك سه‌یر ده‌كرێم، ئه‌وكاته هه‌ست به‌لاوازى خۆم ده‌كه‌م.
گرنگى پێدانى پیاو بۆ ئافره‌ته‌كه‌ى ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبونى خۆشه‌ویستى و ئارامى ماڵه‌وه كاتێك پیاو گوێ له ئافره‌ته‌كه‌ى ده‌گرێت و بایه‌خ به قسه‌كانى ده‌دات ئه‌وكات ته‌بایى زیاد ده‌بێت و ئافره‌تیش هه‌ست ده‌كات پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه له خێزانه‌كه‌یدا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى باشى ده‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د شوانى مامۆستاى زانكۆ له‌به‌شى كۆمه‌ڵناسى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌م شێوه‌یه بۆ "وشه"، باس له ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌كات و گرینگى پێنه‌دانى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ: هۆكارى په‌روه‌رده‌یى و ئاینى واى كردوه تێڕوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت له یه‌كێك ڕاناوه‌ستێ، بیر له‌وه بكاته‌وه به‌دواى ئافره‌تى تر بگه‌ڕێت كه بۆ پیاوان تا چوار ڕێ دراوه بۆ هاوسه‌رگیرى كردن له یه‌ك كاتدا، له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیش پیاو ئازادتره بۆیه زیاتر كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌م كاریگه‌رییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له ناو كۆمه‌ڵگه به‌تاوان سه‌یر نه‌كراوه ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌ملا و ئه‌ولا بكات به حه‌زى خۆى سه‌یرى ئافره‌تى تر بكات جگه له خێزانه‌كه‌ى، به‌ڵام بۆ ئافره‌ت تاوانه. ڕه‌نگه ئافره‌ت شانازى بكات به‌وه‌ى ڕزگار بووه له قه‌یره‌یى و نیشانى بدات كه‌سێكى هه‌یه و شانازى پێوه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه بۆ پیاو گرنگی نه‌بێت.
محه‌مه‌د شوانى باس له‌وه‌ش ده‌كات، باگراوه‌ندى خێڵه‌كى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا واى كردوه زیاتر پیاو رێزى بگیرێت, بۆ پیاو به‌خاڵى نه‌رێنى نه‌بینراوه زیاتر له ئافره‌تێكى هه‌بێت,
له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوه كان خۆشه‌ویستى ماناى فه‌لسه‌فى و قوڵى نیه‌و بایه‌خ به هێماكانى نادرێت و به‌گرینگ سه‌یر ناكرێت, نه‌ریته‌كان زیاتر وایه ده‌بێ پیاو به‌دواى ئافره‌ت بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌دواى پیاوێك بگه‌ڕێت به‌عه‌یبه باسى ده‌كرێت و بێ شه‌رم ده‌ناسرێت.
له زۆربه‌ى داستانه‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت دواى به‌یه‌ك گه‌یشتن خۆشه‌ویستى كاڵ ده‌بێته‌وه له نێوان ژن وپیاو ئه‌مه‌ش هۆكارى به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له ماناكه‌ى ڕه‌نگه زیاتر به‌مه‌به‌ستى تێربونى حه‌زكان سه‌یرى یه‌كتربكه‌ن.
لاى ئێمه خۆشه‌ویستى ماوه‌یه‌كى كورتى هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن كچ و كوڕ ئه‌ڵقه وه‌ك نیشانه‌یه‌كى خۆشه‌ویستیه و له‌سه‌ربنه‌ماى رێز و راستى یه‌كتر هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌وانه‌ى مانا به ئه‌ڵقه ناده‌ن ئه‌وه له خۆشه‌ویستى تێناگه‌ن, چونكه نیشانه‌یه‌كى گرینگه, مه‌رج نیه ته‌نیا عه‌ڵقه به‌ڵكوخه‌ڵاتێكیش بێت له نیوان هاوسه‌ره‌كان یان به‌یه‌كه‌وه ڕۆیشتنى بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وپێشكه‌شكردنى دیارى, ده‌بێ پارێزگارى له‌م نیشانه‌یه بكرێت و بایه‌خى پێبدرێت ڕێگه نه‌درێت كاڵبێته‌وه.
پێویسته كچ و كوڕان له پێناو ژیانێكى سه‌ركه‌وتو بێ كێشه بایه‌خ به‌نیشانه‌كانى خۆشه‌ویستى بده‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى خێڵه‌كى و ته‌نیا له پێناو حه‌زكان هاوسه‌رگیرى نه‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى لێ تێگه‌یشتن بتوانن ژیانێكى نوێ دروست بكه‌ن.
هه‌ولێر/ گه‌ردین فه‌یسه‌ڵ