ئايا ره‌نگی میوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌؟

:: PM:11:22:23/11/2016 ‌

توێژەران وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە و لەمیانەی توێژینەوەیەكدا ئاشكرای دەكەن، كە ئەو میوانەی رەنگیان پرتەقاڵییە سوودی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشن و كاریگەری باشتریان بۆ بەشە جیاوازەكانی جەستەی مرۆڤ دەبێت.

رەنگی میوەكان جگە لەوەی هەندێكیان سەرنج راكێش و جوانن، بەڵام ئەوانەی رەنگ پرتەقاڵین سوود بەخشترن، بەگوێرەی ئەو توێژینەوەی شارەزیان ئەنجامیانداوە.

توێژەران دەلێن، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی رەنگی پرتەقاڵی میوە ئەوەیە كە رەنگێكی وزە بەخشە و بۆ دەمارەكانی مێشك بە سوودە و كاریگەری باشی لە سەر سیستەمی كۆئەندامی هەناسە هەیە و دژی نەخۆشیی بۆڕی هەناسەیە و دەرمانێكی باشە بۆ نەخۆشی سیل و گەدە و ریخۆڵە.

میوەی گێزەر بە هۆی رەنگ و تایبەتمەندییەكانیەوە دەبێتە هۆی زیاد بوونی شیری دایك و دەمارەكانی مێشك بەهێز دەكات.
پرتەقاڵ و لالەنگی، سیستەمی  دەمارەكانی مێشك بە هێز دەكەن و  كێشەكانی كۆئەندامی هەرس كەم دەكەنەوە.

بە گشتی سەوزە و میوە رەنگ پرتەقاڵییەكان زیاتر لە جۆرەكانی تر كاریگەری ئەرێنییان لە سەر كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی هەرس هەیە.

سه‌رچاوه‌: takvim


وشە - عه‌لی سدیق