یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه كۆمپانیای ڤۆلڤۆیه، كه له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤۆلڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤۆلڤۆ له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری "S90" ی مۆدێل نوێی دروست كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ڤۆلڤۆ له جۆری قه‌مه‌ره، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووه‌ته یه‌كێك له ئۆتۆمبێله پڕ فرۆشه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیترییه.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزه و به شێوازێكی به‌هێز و پته‌و دروست كراوه و قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێلێكی قه‌مه‌ره‌یه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 48 هه‌زار و 100دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.