هونەرمەندی لاوی شارى سلێمانى "شاری هێرش"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وه‌ك ڕێكلامكردنێك بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى به شێك له كلیپه‌كه‌ى به شێوه‌ى تره‌یله‌ر بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان دروست كردووه.
کلیپه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند شارى کارێکی نوێیە بەناوی "دوای تۆ" و بڕیاره بەمزووانە بڵاوى بكاته‌وه، دەربارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی شاری هێرش له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاماژه‌ى پێ كردووه نووسیویه‌تى: "ئەم گۆرانییە ئاوازی عەلی شەریف زادەیە، کاری موزیکی لە ئێران بۆ کراوە و تێکستی لەلایەن خۆى و سۆران جاف نووسراوە، هاوکات کلیپەکەی ده‌رهێنانى له‌لایه‌ن هەردی سەلامی ئەنجام دراوە".
بڕیارە لە داهاتوودا بەرهەمێکی نوێ کە لەلایەن هەردی سەلامیەوە ئاواز و تێکستی بۆ دانراوە بڵاو بکاتەوە، بەڵام هیچ ئامادەکاریەک بۆ ئەلبوومه‌كه ناکات لە ئێسته و هیچ شتێكى تر‌ى له‌سه‌ر نه‌دركاندووه.
شاری هێرش هونه‌رمه‌ندێكى لاوى شارى سلێمانییه، لەدایکبووی ساڵى 1994، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە و ساڵانێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، "یادى تۆ" كۆتا به‌رهه‌مى ئه‌و هونه‌رمه‌ند بوو كه زۆرترین بینه‌رى له یوتوب تۆمار كرد.