له‌كوردستان یه‌ك سه‌نته‌رى راوێژى خێزان نییه تا كێشه‌كانى خێزان چاره‌سه‌ر بكات، ته‌نیا حكوومه‌ت یه‌ك سه‌نته‌رى چاودێرى خێزانى هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى گه‌نده‌ڵى ئه‌ویش داخرا.وه‌ك توێژه‌ران باسى ده‌كه‌ن، بارودۆخى ناجێگیرى مێژووى كوردستان له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه، واى كردووه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى له خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى زۆر بێت، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا یه‌ك سه‌نته‌ر نییه خێزانى كوردى رووى تێ بكات و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات.
سامان محه‌مه‌د كه توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "كێشه‌كانى خێزان ته‌نیا جیابوونه‌وه و (ته‌ڵاق) نییه، ته‌نگژه‌ى ئابوورى ده‌یان كێشه ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێك هه‌بێت له‌رێى ئه‌وه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یان رێنوێنیى به تاكه‌كانى خێزان ده‌درێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه خۆیان بگونجێنن".
توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌نیا بریتی نییه له كێشه‌ى ژن و مێرد، سامان نموونه به كێشه‌ى تر دێنێته‌وه وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕێت، یان كه‌سێك نه‌خۆشى درێژخایه‌نى له ماڵ هه‌یه، چه‌ندان بابه‌تى تر هه‌یه، ئه‌و كه‌سه یان سه‌رۆكى خێزانه‌كه پێویستى به‌رێنوێنیى ده‌بێت. به‌ڵام به‌گوته‌ی "شوێنێك نییه رووى تێ بكات".
له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا له زۆر بواردا سه‌نته‌رى جیاجیا هه‌ن، هه‌ندێك جار به پاره و هه‌ندێك جاریش به‌خۆڕایى خول ده‌كه‌نه‌وه، له‌بوارى گه‌شه‌ى مرۆیى كار ده‌كه‌ن و تواناى كۆمه‌ڵایه‌تى تاكه‌كانى په‌ره پێ ده‌ده‌ن، بۆ نموونه له وڵاتێكى بچووكى وه‌ك به‌حرێن ته‌نیا له ساڵى 2017دا 10 سه‌نته‌رى گه‌وره‌ى راوێژى خێزان كراوه‌ته‌وه.
له ساڵانى رابردوودا چه‌ندان رێكخراو له كوردستان به‌ناوى جیاجیا كاریان ده‌كرد، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كۆمه‌ك ده‌كران، له‌گه‌ڵ دروستبوونى ته‌نگژه‌ى ئابوورى و پێشتر به‌هۆى گه‌نده‌ڵى چه‌ند رێكخراوێك پووكایه‌وه، سامان محه‌مه‌د له‌و رووه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ته‌نیا رێكخراوێك هه‌بوو، چه‌ند خولێكى له‌رووى كۆمه‌ڵاتییه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانى تر به‌كارى تره‌وه سه‌رقاڵ بوون".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان، به "وشه" دراون، له‌ساڵانى رابردوو هیچ رێكخراوێك له بوارى راوێژى خێزان و راوێژى ده‌روونى دانه‌مه‌زراوه و له‌باره‌ى سه‌نته‌ره‌كانیش ئه‌و ده‌سته‌یه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه "كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر پێوه‌ندى به‌وانه‌وه نییه".
زیره‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌د توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌باره‌ى نه‌بوونى سه‌نته‌رێكى راوێژكاریى له كوردستان زۆر هۆكار ده‌خاته ڕوو كه به گوته‌ی خۆی "له هه‌موویان زه‌قتر ئه‌وه‌یه خێزانى كوردى داخراوه و نهێنییه‌كانى خۆى ناباته ده‌ره‌وه، ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت ئه‌ویش له حاڵه‌تى كێشه‌ى نێوان ژن و مێرده، ئه‌و جۆره كێشانه‌ش یان ده‌كه‌وێته لاى سوڵحكه‌ر و مه‌لا، یانیش ده‌كه‌وێته لاى پارێزه‌ران".
ئه‌م توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خێزان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى گرنگى كۆمه‌ڵگه ده‌یان ره‌هه‌ندى جیاجیاى هه‌یه، مه‌رج نییه بتوانرێت كێشه‌كان لایمه‌لا و پارێزه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، "تاكه حاڵه‌ت كه نهێنیى خێزانى لێ دێته ده‌ره‌وه، نه‌گونجانى ژن و مێرده، ئه‌و كێشانه ده‌چنه لاى پارێزه‌ر، به‌ڵام ئه‌و كار بۆ چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو به لۆجیكى بردنه‌وه و دۆڕان سه‌یرى بابه‌ته‌كه ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئه‌وكه‌سه بریكاره‌كه‌ى كه‌مترین زیان بكات".
له‌باره‌ى رۆڵى مامۆستایانى ئاینى و پیاوماقوڵ له چاره‌سه‌ركردنى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیره‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌د گوتى، "ده‌یان كێشه هه‌ن مامۆستایانى ئاینى ناتواننچاره‌سه‌ریان بكه‌ن، بۆ نموونه ئێسته ئێمه له ته‌نگژه‌ى ئابووریداین، كاتێك خێزانێك كێشه‌ى بژێوی و ئابوورى هه‌یه، ره‌نگه مه‌لایه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ى پێ بكرێت پێیان بڵێت سه‌برتان هه‌بێت و شوكرى خوا بكه‌ن. ره‌نگه ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێكى راوێژى خێزان هه‌بووایه، ئه‌وا زانیاریى وردى پێ ده‌دان له رووى چۆنیه‌تیى گه‌ڕان به‌دواى كار و ده‌ستگرتن به‌خه‌رجى و چه‌ندان بوارى تر كه خێزان له به‌رانبه‌ر ته‌نگژه ئابوورییه‌كان بپارێزێ".
پێشتر حكوومه‌ت سه‌نته‌رێكى چاودێرى خێزانى دانا، به‌ڵام دواى چه‌ند ساڵێكى كه‌م له كاركردنى ئه‌م سه‌نته‌ره نه‌ما. زیره‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌و باره‌یه‌وه ورده‌كاری زیاتری لایه، "سه‌نته‌ره‌كه بۆ چاودێرى خێزان بوو، ده‌بوو توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى مانگانه بچنه ناو خێزانه‌كان، به‌تایبه‌تى ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت بوون، یان یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان نه‌خۆشیى درێژخایه‌نى هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ئه‌و خێزانانه بوو كه كێشه‌یان هه‌بوو، له‌گه‌ڕه‌كدا له‌خێزانه‌كانى تر جیا ده‌كرایه‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ى تێكدا، بوونى كه‌مێك پاره بوو كه مانگانه به خێزانه‌كان ده‌درا".
"هه‌ر توێژه‌رێك هه‌وڵى ده‌دا كه‌سوكارى خۆى بخاته ناو پڕۆژه‌كه بۆئه‌وه‌ى مانگانه‌كه وه‌ربگرێت، ئه‌مه وای كرد، گه‌نده‌ڵى تێبكه‌وێت، بۆیه حكوومه‌ت وه‌ك رێكارییه‌ك داواى له خێزانه‌كان كرد خۆیان له بانكه‌كان راسته‌وخۆ پاره‌كه وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره بۆ رێگریى بوو له گه‌نده‌ڵێ، كه‌چى هیچ به‌هایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له پڕۆژه‌كه نه‌ما، چونكه توێژه‌ره‌كان چیتر سه‌ردانى خێزانه‌كانیان نه‌ده‌كرد"زیره‌ك وای گوت.