هونه‌رمه‌ندى لاوى ناسراوى هه‌ورامان، حوسنا هه‌ورامى له نوێترین چالاكیدا پێشانگایه‌كى تایبه‌ت به كاره هونه‌رییه نوێیه‌كانى كرده‌وه، كه تێدا ژنانى هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه ئاماده بوون و كاره‌كانیان به‌رز نرخاندووه.
پێشانگاكه‌ى ئه‌م جاره‌ى "حوسنا هه‌ورامى"، به‌ناونیشانى (ژن و ژیان و جوانى) بووه، له هۆڵى یانه‌ى سیاچه‌مانه‌ى هه‌ورامان پێشنگاكه كراوه‌ته‌وه، تێدا زیاتر له 50 تابلۆى به‌ردینى نه‌خشكراوى نمایشكردووه.
حوسنا مه‌حموود هه‌ورامى، شێوه‌كارێكى ناسراوى شارى هه‌ڵبجه‌یه، په‌یمانگارى كارگێڕى كارى ته‌واو كردووه، چه‌ندان پێشانگاى هونه‌رى تایبه‌ت به‌خۆى كردۆته‌وه، یه‌كه‌م شێوه‌كارى كوورده له‌سه‌ر كه‌چ و وورده به‌رد كاره هونه‌رییه‌كانى درووست بكات.
پێشانگاكه به بۆنه‌ى ڕۆژى هه‌شتى مارس ، ڕۆژى جیهانى ژنانه‌وه كراوه‌ته‌وه، هەڵبژاردنی ڕۆژی هەشتی مارس وەك رۆژی جیهانی ژن، بەهۆی خۆپێشاندانە گەورەكەی ژنانی كرێكاری كارخانەی رستن و چنینی نیۆڕكی ئەمەریكا لە سالی 1857ـی زایینی دیاری كرا كە بەمەبەستی زیادكردنی كرێ و كەم كردنەوەی ماوەی كار خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا لەم خۆپێشاندانە كە لەگەڵ هێرشی پۆلیس بەشێكی زۆری بەشداربووانی خۆپێشاندانەكە كوژران و بریندار كران، بەم بۆنەیەشەوە ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندان چالاكی بەرێوە دەچێت.