موزیكژه‌نی ناسراوی دنیا "یانی"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پارچەموزیكێك پێشکەش بە گەلی کورد له ڕۆژئاوا و گەلی سووریا دەکات.
یانی، پارچەموزێكه نوێیه‌كه خۆی بڵاوكردۆته‌وه و بە ئامێری پیانۆ ده‌یژه‌نێت، له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه نووسیوویه‌تى: "ئه‌م پارچه‌موزیكه پێشکەشی گەلی کورد و گەلی سووریا بێت، ھیوای ئاشتی بۆ ھەردوو گەل ده‌خوازم".
یانی لە دایکبووی 14ی تشرینی دووەمی ساڵى 1954ه، پیانۆژەن و ئاھەنگساز و ئاوازدانەری ناودارى یۆنانی - ئەمه‌ریکییە. یانی زۆربەی ژیانی لە ئەمه‌ریکا بەسەربردووە. یەکەم ئەلبوومی میوزیکی لەساڵی 1984 دەرکرد بەناوی "Optimystique"، كه‌مترین بینه‌رى له كه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب حه‌وت ملیۆن بینه‌ر بووه.