نیقاب لە وڵات قەدەغە دەكرێ

:: AM:09:28:24/11/2016 ‌

پەرلەمانتارانی هۆڵەندا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسایەك دەكەن كە تێیدا قەدەغەكردنی سنووردار لەسەر نیقاب دادەنێن، لە كۆمەڵێك شوێندا بەهیچ شێوەیەك هیچ كەسێك نابێ نیقاب بپۆشێت، بەتایبەت لە شوێنە گشتییەكانی وەك قوتابخانە و نەخۆشخانە و هێڵەكانی گواستنەوەدا.

بەگوێرەی ئامارەكان، تەنیا 100 ئافرەت لە تەواوی هۆڵەندا نیقاب دەپۆشن، بەڵام پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەیەوێ سنوورداریان بكات و ئەو جلە لە هەموو شوێنێك نەپۆشن، حكوومەت هەوڵ دەدا ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو ژمارەیەش بگرێتەبەر، ئەمەش دوای ئەوەی لە فڕەنسا و بەلجیكا پۆشینی نیقاب قەدەغە كراوە.

بڕیارە پڕۆژە یاساكە لە پەرلەمان تێپەڕێنرێ و ئەنجوومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە دەردەكات.

ئەندامێكی پارتی ناوەند كە بە حزبی "دی 66" ناسراوە، دژی پڕۆژە یاساكە هەڵوێستی ڕاگەیاند، فاتیمە كایا ئاشكرای كرد، ئەو پڕۆژە یاسایە هیچ پێویست نییە، بەپێچەوانەوە دامەزراوەی زۆر هەن دەتوانن ئەو كارە جێبەجێ بكەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە یاسا بكات.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د