هه‌رچه‌نده ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك به ئازادى و به ره‌هایى له خزمه‌تى گه‌لى كورددا نه‌بووه، وه‌لێ له ماوه‌ى ده‌یان ساڵه‌ى كاركردنیدا و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، خزمه‌تێكى به‌رچاوى كولتوورى كوردى كردووه و یه‌كه‌م كه‌ناڵى راگه‌یاندنى بینراوى كوردییه له مێژوودا. تاكه ده‌لاقه‌یه‌ك بوو بۆ نیشاندانى به‌رهه‌م و چالاكى هونه‌رى و رۆشنبیرى كوردى و سه‌دان گۆرانى و ده‌یان دراما و به‌رنامه‌ى هه‌مه‌جۆرى بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانى كورد تۆمار و په‌خش كردووه.
هاشم جه‌بارى ناسراوترین بێژه و كارمه‌ندى ته‌له‌ڤزیۆنى ناوبراو بووه. ئه‌و بۆ "وشه" گوتى: به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له نووسینێكى فه‌رهاد هه‌مزه وه‌رم گرتووه له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك، له یاده‌وه‌ریى تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشى 14ى ته‌مووز و له 15ى ته‌مووزى ساڵى 1961 "مه‌حموود ئه‌لبه‌كرى" موته‌سه‌ڕیفى ئه‌وكاته‌ى كه‌ركووك و زه‌عیم- مه‌حموود عه‌بدوڕه‌زاق فه‌رمانده‌ى تیپى (دوو)ى سوپاى عێراق، به‌ردى بناغه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووكیان دانا، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى ئه‌یلوول و ئاڵۆزبوونى بارودۆخى ناوچه‌كه، پڕۆژه‌كه دواخرا و دواى چه‌ند ساڵێك زیندوو كرایه‌وه و له خوارووى شارى كه‌ركووك و له‌سه‌ر ڕێى نێوان كه‌ركووك و به‌غدا و له رێكه‌وتى 18/11/1967 بیناكه دروست كرا، دواتر له‌لایه‌ن (تاهیر یه‌حیا)ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاته‌ى عێراق كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك هه‌مان ئه‌و به‌رنامانه بوون كه له ته‌له‌ڤزیۆنى به‌غداوه په‌خش ده‌كران و بۆ ڕۆژى دواتر به تۆماركراوى ده‌گه‌یشتنه كه‌ركووك و بڵاو ده‌كرانه‌وه. ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌كى كوردى نه‌بێ كه هه‌فته‌ى جارێك بڵاو ده‌كرایه‌وه و هه‌ر له به‌غدا تۆمار ده‌كرا به‌ناوى (أنغام من الشمال) واته كه هونه‌رمه‌ندان جه‌مال جه‌لال و دكتۆره به‌لقیس كه ئه‌و كاته به‌ناوى خوازراوى "ژیان ئه‌حمه‌د"ه‌وه به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانى پێشكه‌شیان ده‌كرد و ماوه‌كه‌ى 15 خوله‌ك بوو.
له 17/7/1969 كه ده‌یكرده یه‌كه‌مین ساڵیادى شۆڕشى 17ى ته‌مووز، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ تیپێكى موزیكى تر نه‌بوو له شاره‌كه جگه‌له (تیپى مۆسیقاى سۆلاڤ)ى كوردى، ئیداره‌ى ته‌له‌ڤزیۆن به ناچارى په‌ناى برده به‌ر تیپى ناوبراو بۆ گێڕانى ئاهه‌نگه‌كه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونى ئامێرى مۆنتاج له كه‌ركووك، كارمه‌ندانیش نه‌یانتوانى تۆمارى بكه‌ن، بۆیه به‌ناچارى ئاهه‌نگه‌كه كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (قادر مه‌ردان و شه‌وكه‌ت ره‌شید و سه‌ڵاح ره‌شید و سه‌ڵاح عه‌باس و ره‌مه‌زان زامدار و عه‌لى عه‌زیز و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى تر) به‌ڕێوه چوو. ئه‌م چالاكییه‌ش بوو به یه‌كه‌م ئاهه‌نگى راسته‌وخۆ له مێژووى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى دامه‌زراندنى یه‌كه‌م بێژه‌رى كورد له ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك، هاشم جه‌بارى گوتى: سه‌ره‌تا نامیق محه‌مه‌د به‌بێژه‌ر و شه‌هید جه‌بار جه‌بارى به وه‌رگێڕ دامه‌زران، له پاش مانگێك نامیق ده‌ستى له كار كێشایه‌وه، من له 1/9/1969 دامه‌زرام و هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ر گوتى: ده‌بێ هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌نگوباس بخوێنیته‌وه، ناچارى كردم ده‌قى ئه‌و ده‌نگوباسه بخوێنمه‌وه كه شه‌هید جه‌بار جه‌بارى له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕابووه سه‌ر زمانى كوردى.
له ساڵى 1972 به‌ڕێوه‌به‌رێكى تر بۆ ئه‌و كه‌ناڵه هات به‌ناوى رافیع كوبه‌یسى و ڕه‌زامه‌ندى به‌ده‌ست هێنا بۆ دامه‌زراندنى چه‌ند ژنێكى بێژه‌ر، ڕۆژێكى بۆ تاقیكردنه‌وه دانا و له ئه‌نجامدا بڕیارى دامه‌زراندنى "نه‌سرین مه‌حموود و سوهه‌یله ئیبراهیم بۆ به‌شى كوردى و له‌یلا محه‌مه‌د نه‌ورۆز و كه‌ره‌وان سه‌عید بۆ به‌شى عه‌ره‌بى و ڕه‌بقه خامس قه‌ندۆ بۆ به‌شى سریانى"، بۆ به‌شى توركمانیش كه‌س نه‌هاتبوو، به‌ڵام له دواییدا (فه‌یحا زه‌ینولعابدین و فه‌زیله زه‌ینولعابدین)ى خوشكى بوون به بێژه‌رى توركمانى. عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ر داقووقى و مه‌ولوود قایه‌چى بوون به وه‌رگێڕ و بێژه‌رى به‌شى توركمانى. له ماوه‌ى ساڵانى 1967-1980 چه‌ند بێژه‌رێكى ژنى كورد وه‌ك په‌روین مه‌حموود و نه‌سرین مه‌حموود و دڵپاك تاهیر و ژیان عه‌زیزیش دامه‌زران.
له باره‌ى ماوه و كاتى په‌خشى به‌رنامه‌كانى به‌شى كوردى جه‌باری گوتى: له 18/7/1969 ماوه‌ى چاره‌كه سه‌عاتێك بۆ په‌خشى كوردى ته‌رخان كرا و 10 خوله‌كیش بۆ په‌خشى توركمانى ته‌رخان كرا، پاش ماوه‌یه‌كى تر بڕیار درا په‌خشى كوردى بكرێته 20 خوله‌ك و ماوه‌ى توركمانیش 15 خوله‌ك و 10 خوله‌كیش بۆ په‌خشى سریانى ته‌رخان كرا. ساڵى 1972 ماوه‌ى په‌خشى كوردى كرایه 40 خوله‌ك و توركمانیش 20 خوله‌ك و سریانیش 15 خوله‌ك. دواتر به پێى رێككه‌وتنى به‌یاننامه‌ى 11ى ئادار كه یه‌كێك له بڕگه‌كانى ده‌ڵێ: كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵێكى كوردى له كه‌ركووك، له 1/6/1974دا كه‌ناڵێكى تایبه‌ت به كوردى كرایه‌وه له سه‌عات شه‌شى ئێواره‌وه تا سه‌عات 12 و یه‌كى نیوه شه‌و به‌رده‌وام ده‌بوو.
له سه‌ره‌تادا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كى كوردى له به‌غدا و له كه‌ركووكیش تۆمار ده‌كران، به‌تایبه‌تیش به‌رنامه‌ى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد كه به‌زۆرى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح كه‌ریم پێشكه‌شى ده‌كرد و دیدارى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى نووسه‌ران و شاعیران‌دا ده‌كرد وه‌ك مامۆستایان هه‌ردى و هه‌ورى و ع. ع. شه‌ونم و موكریانى و كامیل ژیر و... هتد، یه‌ك له باشترین به‌رنامه‌كان كه له به‌غداوه تۆمار ده‌كران، به‌رنامه‌ى (په‌یامى هونه‌ر)ى نووسه‌ر و راگه‌یاندنكار كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د بوو. باشترین به‌رنامه‌ش كه له ساڵانى هه‌شتاكاندا پێشكه‌ش كران، به‌رنامه‌ى هونه‌رمه‌ندى هه‌فته بوو له ئاماده و پێشكه‌شكردنى دڵپاك تاهیر و به‌رنامه‌ى "ڕه‌نگاوڕه‌نگ" له ئاماده‌كردنى: هاشم جه‌بارى و پێشكه‌شكردنى په‌روین مه‌حموود بوو، به‌رنامه‌یه‌كى هونه‌ریى تریش هه‌بوو، هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن له به‌غدا تۆمارى ده‌كرد و (شه‌ونم)خان پێشكه‌شى ده‌كرد. به‌رنامه‌ى لادێى نوێ هه‌ر هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن به زنجیره تۆمارى ده‌كرد و نزیكه‌ى 32 به‌رنامه‌ى لى پێشكه‌ش كرا و سوودێكى باشى بۆ جووتیارانى كورد هه‌بوو، سه‌ربارى تۆماركردنى ده‌یان گۆرانى و هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى و ده‌ستپێكى گۆرانیبێژه‌كان و هونه‌رمه‌ندان عه‌لى مه‌ردان و شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و عه‌لى عه‌زیز و قادر مه‌ردان و حوسێن عه‌لى و جه‌مال جه‌لال و دكتۆره به‌لقیس ناسراو به"ژیان ئه‌حمه‌د" و قادر ئه‌حمه‌د و ئه‌حمه‌د شێخاڵى و خوداد عه‌لى و خه‌لیل موراد وه‌ندى، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان سه‌ڵاح داوده و فایه‌ق داوده و ئه‌حمه‌د داوده و نه‌وزادى كوڕى یه‌كه‌م تیپى هونه‌رى میلیى كوردى بوون له ته‌له‌ڤزیۆن چه‌ند گۆرانییه‌كیان تۆمار كرد.
هاشم جه‌بارى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا، یه‌كه‌مین كورته دراماى كوردى كه له به‌غدا تۆمار كرا، "مشته‌ى ناو هه‌مانه‌كه كوشتوومى" بوو له نواندنى هونه‌رمه‌ندان عومه‌ر عه‌لى ئه‌مین و عومه‌ر چاوشین و گه‌زیزه بوو، تیپى نه‌قابه‌ى كرێكارانى سلێمانیش به به‌شداریى حاجى مه‌كى عه‌بدوڵا و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى تیپه‌كه، چه‌ندان كورته دراماى كاریكاتێرییان تۆمار كرد كه سه‌دایه‌كى باشى هه‌بوو و بووه جێى ڕه‌زامه‌ندى بینه‌رانى ئه‌و سه‌رده‌مه. تیپى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر و وێژه‌ى كوردى/ لقى كه‌ركووكیش دوو زنجیره دراماى زۆر ڕێكوپێكى له ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك له ساڵى 1972دا تۆمار كرد به‌ناوه‌كانى "به‌هارى دزراو" و "مه‌ره‌زه" كه هونه‌رمه‌ندان جیهاد دڵپاك و جه‌لیل زه‌نگنه و عه‌لى كه‌ریم و عه‌بدوڕه‌حمان مه‌حموود و مامه‌ند كه‌ركووكى و مامۆستا محێدین عه‌بدوڵا پشده‌رى و حه‌سه‌ن جه‌بارى و مه‌حموود گلى و عه‌بدولحه‌مید وه‌ندى "چكچكان" هتد، رۆڵى سه‌ره‌كییان تێدا گێڕا، ئه‌وانیش له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند سه‌لمان فایق بوون. ئه‌وه‌بوو له مانگى چوارى ساڵى 1980 بینایه‌كى زۆر گه‌وره بۆ كه‌ناڵى كوردى له ناوجه‌رگه‌ى شارى كه‌ركووك دروست كرا و ئیتر له‌وێوه ده‌ست به‌په‌خشى ڕه‌نگاوڕه‌نگ كرا، یه‌كه‌مین گۆرانیى ره‌نگاوڕه‌نگ گۆرانییه‌كى "كه‌ریم خه‌مزه‌یى" بوو به‌ناوى "هه‌ى زێنى"، هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن له ئاهه‌نگ و سه‌یرانێكى زانكۆى سلێمانى له ده‌ڤه‌رى ده‌ربه‌ندیخان تۆمارى كردبوو.
بۆ ئاگاداربوون له كات و جۆرى كاركردنى ئێسته‌ى ته‌له‌ڤزیۆنى ناوبراو، چاومان كه‌وت به عوبێد ره‌شید ساڵه‌یى ، به‌ڕیوه‌به‌رى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك كه ئێسته ئه‌و كه‌ناڵه سه‌ر به تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقه، ئه‌و بۆ "وشه" گوتى: له پاش پرۆسه‌ى ئازادیى عێراق له 2003 به‌رنامه‌كان به هه‌ر چوار زمانى كوردى و عه‌ره‌بى و توركمانى و سریانى په‌خش ده‌كرێن و له سه‌عات 3:30 پاش نیوه‌ڕۆوه تا سه‌عات هه‌شتی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رنامه‌كان به‌تێكه‌ڵاوى په‌خش ده‌كرێن و كاتى دیاریكراو نییه بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك تا هه‌ست به‌جیاوازى نه‌كرێت له شاره‌كه‌دا. له پاش پرۆسه‌ى ئازادیشه‌وه ئه‌مانه بوون به به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵه‌كه، سه‌ره‌تا خاتوو ماریا هاووڵ، دواى ئه‌و هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن بوو به‌سه‌رپه‌رشتیارى گشتى و دواتر نیاز حوسێن و عه‌لى حه‌یده‌ر و دواتر من بووم به به‌ڕێوه‌به‌ر. بۆ مێژوو ده‌یڵێم: له ماوه‌ى سه‌رپه‌رشتیاریى هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ندا كه‌ناڵه‌كه گه‌شه‌ى كرد و پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى.
له‌باره‌ى ئه‌رشیڤه‌وه كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌رشیڤى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌گشتى و كوردى به تایبه‌تى دێته ژماردن، عوبێد ساڵه‌یى گوتى: ده‌توانم بڵێم ته‌له‌ڤزێونى كه‌ركووك خاوه‌نى گه‌وره‌ترین ئه‌رشیڤ بوو، به‌تایبه‌تى له بوارى به‌رهه‌مه تۆماركراوه كوردییه‌كاندا، وه‌لێ مخابن له‌پاش پرۆسه‌ى ئازادى عێراق زۆربه‌ى ئه‌رشیڤه‌كه‌مان له شارى به‌غدا كه‌وتنه ده‌ستى كه‌سانى نه‌زان و نه‌فسنزم و فه‌وتان و له‌ناو چوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من موژده به خوێنه‌ران و دڵسۆزانى كولتوورى كورد ده‌ده‌م، تۆماركراوه ئۆریجیناڵه‌كان نوسخه ئه‌سڵییه‌كان له‌لاى ئێمه پارێزراون و به‌شێكى گرنگى مێژووى كولتوورى تۆماركراوى كوردی‌یان له خۆ گرتووه.
وشه/ عه‌بدولستار جه‌بارى