ستراتۆلۆنش گەورەترین فڕۆكە لە دنیا كە دەتوانێ مووشەكی زۆر مەزن بهاوێژێ و مانگە دەستكردەكان هەڵبگرێ و لە ئاسمان بڵاوەیان پێ بكات، لە تاقیكردنەوەی خێرایی سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بە دەستهێنا.
ئەو فڕۆكەیە بە دوو باڵی زۆر درێژ و هێندەی یاریگەیەكی تۆپی پێ بە تەواوی بە بنكەی سەركردایەتی پێوەست دەكرێ و 28 تایبەت و شەش بزوێنەری هەیە و لە جۆری بۆینگ 747ە و بە بەهێزترین و گەورەترین فڕۆكەی دنیا هەژمار كراوە.
ئەركی فڕۆكەیەكە بریتییە لە گواستنەوەی مووشەكی مەزن و قورس و هەڵگرتنی مانگە دەستكردەكان بۆ چینی ستراتوسفێر و بەرگی زەوی، لەوێوەیش دەتوانێ مانگە دەستكردەكان بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵبدات.
چەند تاقیكردنەوەیەكی ئەزموونی بەو فڕۆكە مەزنە كراوە و دیارترینیان لە ڕۆژانی ڕابردوو بوو، خێرایی و توانای فڕینی فڕۆكەكە تێست كرا و سەركەوتنی گەورەی بە دەستهێنا، بڕیارە یەكەم گەشتی فەرمی ئەو فڕۆكەیە بۆ جێبەجێكردنی یەكەم ئەركی لە ئاسمان لە ساڵی 2019 بێتە ئەنجامدان.
كۆمپانیای
ستراتۆلۆنش سیستەمسی ئەمەریكی پەرەی بە فڕۆكەكە داوە و توانای هەڵگرتنی 1.3 ملیۆن پاوەنی هەیە و كێشی خودی فڕۆكەكەیش 500 هەزار پاوەن دەبێت.