ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگن و خه‌ڵك به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات ئاگایان لێیان بێت و هه‌واڵی نوێیان بزانن، كاتێك یه‌كێكیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت دیار نامێنێت، له‌ناو هه‌وادارانیدا گومانی زۆر سه‌یری لێ ده‌كرێت.
جێسیكا ئه‌لبا (36 ساڵ) ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ناو فیلم و میدیاكاندا ده‌نگی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت هیچ كۆمپانیایه‌كیش بۆ كاری بازرگانی و نمایشی برانده نوێیه‌كانیان داوایان لێی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به پێی بۆچوون و قسه‌ی هه‌وادارانی بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ خه‌ڵكی پێیان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی جێسیكا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێك نه‌كردووه، خه‌ریكه هونه‌ر و ڕۆڵبینینی بیر ده‌چێته‌وه و له هونه‌ر لا ده‌دات، یان له‌وانه‌یه له‌به‌ر منداڵ به‌خێوكردن بێت.
_ هه‌واداره سه‌رسه‌خته‌كانیشی ده‌ڵێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك حه‌ز له فیلمی ئه‌كشن و ئه‌و جۆره فیلمانه ناكات كه جێسیكا حه‌ز به ڕۆڵبینین تیایاندا ده‌كات، ئه‌مه وای كردووه به‌و شێوه‌یه ناوی نه‌مێنێت، پێشیان وایه به‌شداریكردنی له فیلمی فانتاستیك فۆر ناوبانگی له‌كه‌دار كرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی جوانتری بكات.
_ یان له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته ئه‌م ئه‌كته‌ره هیچ خه‌ڵاتێكی ئۆسكاری وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ندێك له فیلمه‌كانی ڕه‌یتینگیان سفر بووه، ئه‌مه وای كردووه له ڕۆڵبینین بێزار بێت و ده‌ست له هونه‌ر هه‌ڵگرێت.
_ ڕێشی تێده‌چێت دیارنه‌مانه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ندێك شتی تایبه‌ت به خۆی بێت و هیچ پێوه‌ندی به ئه‌و هۆكارانه نه‌بێت، ڕه‌نگه ته‌نیا هۆكارێكی ساده‌ی هه‌بێت و نه‌یویستبێت بۆ میدیاكانی ڕوون بكاته‌وه و چیتر له‌ناویان ده‌ربكه‌وێت.