تۆفیق شاكر ناسراو بە "بەرخۆ" ئەكتەری ناسراوی پارێزگای دهۆك به هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ئەڤین بوتی سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لقی دهۆك هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و بە "وشە"ی گوت، بەهۆی نەخۆشییەوە كە ماوەی دوو ساڵە پێوەی دەناڵێنێت، ئەو ئەكتەرە كۆچی دوایی كردووە.
ئەو گوتی ناوبراو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی دادی دهۆك و لەوێ پشكنینی بۆ دەكرێت، دواتر بە رێوڕەسمێكی بەشكۆ بەخاك دێتە سپاردن.
هاوکات ئەڤین بوتانی سەروكی سەندیكای هونەرمەندانی
كوردستان /لقی دهوك بە "وشە"ی راگەیاند بە داخ و پەژارەیەكی زورەوە ئەمڕۆ
بەیانی هەواڵی كوچی دوایی هونەرمەندی ناوداریشاری دهوكیان پێ گەیشت ، كوچی دوایی توفیق شاكر زیانی گەورە بە هونەری كوردی
بە تایبەتی شاری دهوك دەگەیەنێت.
ئەو دەڵێت هونەرمەند توفیق شاكر لە دەیەی حەفتا
تاكو ساڵی 2000 لەكاری هونەری بەردەوام
بووە و چەندین كاری درامایی پێشكەش كردووە و یەكێك بووە لە ئەكتەرە كومیدیە دیارەكانی
شاری دهۆك.
توفیق
شاكر لەسالی 1962 لەشاری دهوك لە دایك بووە لەسالەكانی حەفتادا دەست بەكاری هونەری
كردووە لە بواری موزیك، ئەویش بە ئامێری بلول. لە هەمان كاتدا بەرپرسی تیپی روبادی
موزیك بوو و یەكێك بووە لە ئەكتەرە كومێدیە دیارەكانی شاری دهوك و باوكی بێژەری بەتوانای
شاری دهوك وارڤینە كە بەرنامەیەكی دیاری لە شاشەی دهوك تیڤی دا هەیە بەناوی"بێل
بێلاڤا". شاكر لە ساڵی 1992 ەوە بەشداری لە سەرووی 20 فیلم و درامای كردووە.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری- دێژێن سدقی