سلڤانا دڵشاد سه‌رۆكى دیدارى سینه‌ما له نیگاى ژنان له لێدوانێكى بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئامانجمان له دیدارى سینه‌ما بۆ ژنان پاڵپشتى ژنانه".
بڕیاره رۆژى دووشه‌مى داهاتوو له هه‌ولێر چالاكى دیدارى سینه‌ما له نیگاى ژنان ئه‌نجام بدرێت، سلڤانا دڵشاد له لێدوانێكى بۆ "وشه" گوتى، "خوشحاڵم به ئاماده‌بوونى ژنانى هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و له روانگه‌ى دیدوبۆچوون و نیگاى ئه‌وانه‌وه له رێى هونه‌رى سینه‌ما روانینى ژنانه بۆ ژیان له‌رێى سینه‌ماوه ده‌رده‌خه‌ین".
سلڤاناگوتی، "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار بۆ نه‌وه‌ى تازه و ژیانێكى مودێرن و یه‌كسان له وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین. ئامانجیشمان له دیداره‌كه زیاتر پاڵپشتى ژنانه".
سلڤانا ئه‌وه ناشارێته‌وه كه خۆى راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به سینه‌ماوه نییه، به‌ڵام وه‌ك بایه‌خێك به ژنان و به‌رهه‌مى ژنان، سه‌رپه‌رشتى دیدارى سینه‌ماى له دیدگاى ژنانه‌وه له ئه‌ستۆ گرتووه".
پێشتر پشتیوان عه‌بدوڵا یه‌كێك له رێكخه‌رانى دیداره‌كه به "وشه"ى گوتبوو، دیدارى سینه‌ماى ژنان له هه‌ولێر له 12- 14 ئادار/مارس ئه‌نجام ده‌درێت 19 فیلم به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و 50 ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكارى ژن له دیداره‌كه ئاماده ده‌بن به كورد و بیانیشه‌وه.