یانی كریسماڵیس، یه‌كێكه له پیانۆژه‌ن و ئاوازدانه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و خاوه‌نی گرووپێكی موزیكی زۆر ناوازه و تایبه‌ته كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی موزیسیانی ناودار و به‌هره‌مه‌ندی دنیان، له كۆنسێرت و ئاهه‌نگه موزیكییه‌كانی خه‌ڵكێكی بێ‌شومار كۆ ده‌بنه‌وه و یانی به ساحیری رووح ڕفێن له ڕێی موزیكه‌وه ناو ده‌به‌ن.
یانی كێیه؟
له 14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1954 له شاری كالاماتای یۆنان له دایك بووه و منداڵی ناوه‌ندی دایك و باوكیه‌تی، پیانۆژه‌ن و ئاوازدانه‌ری ناوداری یۆنانی - ئه‌مه‌ریكییه. یانی زۆربه‌ی ژیانی له ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بردووه. یه‌كه‌م ئه‌لبوومی موزیكی له ساڵی 1984 ده‌ركرد به‌ناوی "Optimystique"، كه‌مترین بینه‌ری له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب حه‌وت ملیۆن بینه‌ر بووه، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به ژه‌نینی پیانۆ و به بێ وه‌رگرتنی هیچ وانه‌یه‌ك، پیانۆ ژه‌نین تاكه خولیای ئه‌و نه‌بووه، به‌ڵكو له ساڵی 1969 كاتێك ته‌مه‌نی چوار ساڵ بووه، یانی ڕیكۆردی پێشبڕكێی 50 مه‌تری مه‌له‌وانی تایبه‌ت به پیاوانی شكاندووه.
له ساڵی 1972، به هاوكاری و پشتگیری خێزانه‌كه‌ی یانی چووه‌ته زانكۆی مینۆسۆتا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خوێندنی زانستی ده‌روونناسی، له‌كاتی خوێندنه‌كه‌ی په‌ره‌ی به ئاره‌زووی موزیكه‌كه‌ی داوه و له‌گه‌ڵ گرووپی ڕۆك به ناوی كامیلۆن كاری كردووه و زیاتر ئاشنا بووه به ئامێره‌كانی موزیك به‌تایبه‌تی پیانۆ و ئۆرگ.
له‌ساڵی 1979 زانكۆی ته‌واو كردووه، دوای ده‌رچوونی له زانكۆ موزیك هه‌موو كاته‌كه‌ی بردووه و خۆی به‌ره‌وپێش بردووه له‌م بواره‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نۆته‌ی موزیكی نه‌خوێندووه، ته‌نها خۆی هه‌وڵی فێربوونی داوه له ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاوازه‌كانی موزیك.
له ساڵی 1984، یه‌كه‌م ئه‌لبوومه موزیكی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانی ( Optimystique)، دواتر یانی كاری له‌گه‌ڵ هۆڵیوود كردووه و چه‌ند كارێكی بۆ فیلمه‌كانی هۆڵیوود كردووه، دوای ئه‌وه له ساڵی 1990 یانی ئاهه‌نگێكی به هاوكاری گرووپی موزیكی داڵاسی سیمفۆنی ئه‌نجام دا و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنا.
له ساڵی 1994، یانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كاتێك كارێكی موزیكی له‌سه‌ر شانۆی هێرۆد ئه‌تیكۆسی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كرد و ئه‌لبوومی ئه‌كرۆپۆلیسی بڵاو كرده‌وه له ژێر سه‌رپه‌رشتی موزیكژه‌ن شه‌هره‌داد رووحانی بوو و حه‌وت ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشرا له سه‌رانسه‌ری دنیا و زیاتر له 35 خه‌ڵاتی وه‌رگرت.
یانی یه‌كه‌م موزیكژه‌نی یۆنانی بوو كه توانی موزیك بژه‌نێ له تاج مه‌حه‌لی وڵاتی هیندستان و ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی وڵاتی چین، كه خه‌ڵاتی پلاتینیۆمی وه‌رگرت، له ماوه‌ی گه‌شتێكی بۆ 160 شاری دنیا توانی موزیك بۆ 250 ملیۆن كه‌س بژه‌نێ.
یانی له ساڵی 2000 توانی یه‌كه‌م ئه‌لبوومی تۆماركراوی خۆی بڵاو بكاته‌وه دوای حه‌وت ساڵ به‌ناوی (if i could tell you)، دوای دوو ساڵ له دابڕانی له بواری موزیك له ساڵی 2003 توانی ئه‌لبوومێكی تر به ناوی(Ethnicity) بڵاو كرده‌وه، له ئه‌لبوومی دوانزه‌یه‌می به‌ناوی"یه‌ك دنیا، یه‌ك گه‌ل" به‌ته‌واوی جیاوازی تێدا كردبوو به‌وه‌ی ئامێره‌كانی دیدجاریدۆی ئوسترالی و دودوكی ئه‌رمه‌نی و كه‌مان و ته‌پڵی هیندی به‌كار هێنابوو، بۆیه به گه‌وره‌ترین كاری ئه‌م موزیكژه‌نه به‌توانایه داده‌نرێت، له ئاداری ساڵی 2003 یانی گه‌شتی كرد بۆ ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا له ئاهه‌نگێكدا پارچه موزیكێكی پێشكه‌ش كرد و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و له ئاستی شه‌شه‌می فرۆشی تكته‌كانی بێت له‌و ساڵه‌دا.
له 6ی مایۆی ساڵی 2006 دا، بڕوانامه‌ی دكتۆرا به ده‌ست دێنێت له بواری ئه‌ده‌بی مرۆیی له زانكۆی مینۆسۆتا.
له ساڵی 2006دا یانی ئه‌لبوومێكی تر ده‌رده‌كات به‌ناوی (the concert event) تۆماركردنه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بوو له‌كاتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پله‌س ڤێگاس بۆ ته‌كنه‌لۆجیای ڤیدیۆ و تۆماركردنی ده‌نگ.
ئه‌لبوومێكی تری ئه‌و موزیسیانه ناوداره به‌ناوی به‌ناوی یانی میكسیكانیا بڵاو بووه‌وه، كه تێكه‌ڵه‌ی موزیكی نێوان ئه‌مه‌ریكی و مه‌كسیكی بوو، له چواری ئاداری 2009، دوو ئه‌لبوومی تری بڵاو كرده‌وه به ناوی Yanni Voices، دواترین كاری به زمانی لاتینی بوو، به هاوكاری به‌رهه‌مهێنه‌رێكی به‌ناوبانگ به‌ناوی ڕیك ویك و ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن چوار هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانا به ناوه‌كانی نیپان باتچیكۆ ولیسلی مایلز و ئینده‌ر تۆماس و كلۆی كرا به گۆرانی، هه‌روه‌ها له ساڵه‌كانی 2008 و 2009 ئاهه‌نگێكی له مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا كرد به‌ناوی Yanni Voices Live In Concert و یانی ڕای گه‌یاندووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك واز له موزیكی ئینسترومێنتالی ناهێنێ و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانیان.
له دوای ئه‌م شه‌ڕانه‌ی وڵاتی سووریا و كوژرانی كوردانی ڕۆژئاوا، موزیكژه‌نی ناسراوی دنیا یانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك پارچه موزیكێك پێشكه‌ش به گه‌لی كورد له ڕۆژئاوا و گه‌لی سووریا ده‌كات.
یانی پارچه موزیكه نوێیه‌كه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ئامێری پیانۆ ده‌یژه‌نێت، له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئه‌م پارچه موزیكه پێشكه‌شی گه‌لی كورد و گه‌لی سووریا بێت، ھیوای ئاشتی بۆ ھه‌ردوو گه‌ل ده‌خوازم".
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د