له ژاپۆن چێشتخایه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی لێ بوو ده‌توانێت له‌وێ نان بخوات و پاره‌ش نه‌دات قه‌ینا، به‌ڵام ده‌بێت مه‌رجێك جێبه‌جێ بكات.
چێشتخانه‌ی میرای شكۆدۆ له ناوچه‌ی چینبۆتچۆ له تۆكیۆ له‌سه‌ر ده‌ستی سیكای كۆباتچی (32 ساڵ) له ساڵی 2016 كرایه‌وه، ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ش ته‌نیا هه‌لێك بووه بۆ هه‌ژاران كه به‌شداربن له خواردنی ژه‌مه ناوازه و به‌تامه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له‌م چێشتخانه‌یه‌دا مه‌رجێكی كولتووری به‌سه‌ر میوانه‌كان سه‌پاندووه، وه‌ك له كۆنه‌وه له‌ناو ژاپۆنییه‌كاندا باوه، هه‌ر كه‌س پاره‌ی نانخواردنی نه‌بوو ده‌توانێت قاپه‌كان بشوات، ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ش ئه‌م مه‌رجه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه و كردوویه‌تی به هه‌لێكی مه‌زن بۆ یارمه‌تیدانی میوانه هه‌ژاره‌كان.
ئه‌م پیاوه سه‌ره‌تا خواردنی بۆ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی دروست كردووه، ئه‌وان هێنده پشتگیری‌یان كردووه تا خولیای كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یان له ناخیدا چه‌سپاندووه، له‌به‌رئه‌وه چێشتخانه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه، دواتر بڕیاری داوه هه‌ژاران له میوانداری بۆ چێشتخانه‌كه‌ی بێبه‌ش نه‌كات.
ئه‌گه‌ر بڕۆیته ئه‌م چێشتخانه‌یه ده‌توانیت چیت پێ خۆشه بیخۆیت و خۆت له هیچ خواردنێك بێ به‌ش نه‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ی خواردنه‌كانت نه‌دا، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك قاپی ئه‌و چێشتخانه‌یه بشۆیت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌و چێشتخانه‌یه تا ئێسته كارمه‌ندی قاپشووشتنی نه‌بێت، ڕۆژانه قاپشۆری جیاواز بگۆڕێت.