ژنه‌ به‌رپرسێكی ڕووسیا: قوربانى گێچه‌ڵى سێكسیم

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ماریا زاخارۆڤا  ئاشكراى كرد، به‌ر له‌ پێنج ساڵ له‌ لایه‌ن لیونید سلۆتسكى گێچه‌ڵى سێسكیى پێكراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ندان كه‌س له‌ كچانى رۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار، لیونید سلوتسكى په‌رله‌مانیتاریان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ گێچه‌ڵى سێكسى به‌وان كردووه‌، دواجار دیارترین كه‌سى رووسیا هاته‌ ده‌نگ ئه‌ویش ماریا زاخارۆڤا بوو كه‌ به‌رووجوانه‌كه‌ى دیپلۆماسیى رووسیا ناسراوه‌.

 زاخارۆڤا له‌ كاتى لێپرسینه‌وه‌ له‌ باره‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى كه‌ دراوه‌ته‌ سلۆتسكى، ئاشكراى كرد به‌ر له‌ پێنج ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه‌ گێچه‌ڵى پێكراوه‌ و ئه‌وكاتیش كه‌س نه‌بووه‌ پشتگیریى ماریا بكات.

دوێنێ له‌كاتى لێپرسینه‌وه‌كه‌ زاخارۆڤا گوتى به‌ر له‌ پێنج ساڵ كاتێك له‌ رێستۆرانتێكى سان پترۆسبۆرگ دانیشتبووم، سلۆتسكى گێچه‌ڵى سێكسى پێكردم و هه‌ندێك شتى گوت كه‌ هه‌رگیز پێم قبووڵ نه‌ده‌كرا، ئه‌وانه‌ى له‌وێش ئاماده‌بوون كه‌س پشتگیریى منی نه‌كرد. 

زاخارۆڤا كه‌ ئێسته‌ له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه‌ و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیایه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "من ئه‌و كات كه‌سێكى نه‌ناسراو بووم".

سلۆتسكى له‌باره‌ى ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه‌ى كه‌ له‌ 10 رۆژى رابردوو دراوه‌ته‌ پاڵى، له‌ په‌یامێكى كورت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوتوویه‌تى، "داوا لێبوردن له‌و ژنانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست یان بێ مه‌به‌ست نیگه‌رانم كردوون".

 رادیو سه‌وا





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل


AM:09:26:11/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌