د. نه‌بیل عوبێدی شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی تیرۆر و مامۆستای زانكۆ، باس له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا ئێسته له به‌رده‌م مه‌ترسیی پاشماوه‌ی داعشین له ناوچه رزگاركراوه‌كان و پێویستمان به جه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه.
عوبێدی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه زۆر له وڵاتان پاڵپشتی له داعش ده‌كه‌ن و به رێیه‌ك له رێیه‌كان پێویستییه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن.
*دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق كۆتای ساڵی رابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش راگه‌یاند، ئایا عێراق له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی تری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه یان هاوشێوه‌كانیدا ماوه؟.
به‌پێی لێدوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌وباره‌وه باسیان لێوه ده‌كرێت، ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌ڵێن كه تا ئێسته داعش كۆتای نه‌هاتووه و ئه‌وان له جه‌نگی به‌رده‌وامن، بۆیه ناوه ناوه گوێبیستی لێدوانی دژ به‌یه‌ك ده‌بین، به‌تایبه‌تی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی عێراق، به‌غدا ده‌ڵێت له ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كۆتای هاتووه، هاوكات گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پاك بێته‌وه و جه‌نگی داعش به‌كۆتا بێت.
به‌هۆی بوونی ئه‌و دژیه‌كییه‌ی لێدوانه‌كان و بوونی ددانپێدانانی حكوومه‌تی عێراق خۆی، وای ده‌بینم تا ئێسته‌یش له به‌رده‌م مه‌ترسیی بوونی كه‌لێنی گه‌وره‌ی ته‌ناهی و پاشماوه‌كانی داعشین له ناوچه رزگاركراوه‌كان كه تا ئێسته پاك نه‌كراونه‌ته‌وه و پێویستیان به جه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه، وه‌ك ناوچه‌كانی باكوری كه‌ركووك و بیابانی رۆژئاوا به ئاراسته‌ی سووریا و ئوردن و سعوودیه.
*به‌پێی وردبوونه‌وه‌ی ئێوه، عێراق به‌و توانا و ئابوورییه داتهپیوهی، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ست بێنێت و پاشماوه‌ی ئه‌و رێكخراوه و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی له‌ناو ببات؟.
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و هاوشێوه‌كانی له عێراق بابه‌تێكی ئاسان نییه، چونكه هه‌مووان ده‌یزانن عێراق له دوای 2003وه بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ پاكتاوكردن و جه‌نگی به وه‌كاله‌ت و چه‌ندان لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن كێشه‌كانیان بۆ ناو عێراق ده‌گوازنه‌وه و عێراق ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێكانیان، بۆیه له سایه‌ی ئه‌و توانا و ئابوورییه‌ی هه‌یه، شتێكی ئاسان نییه له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی داعش یان بنبڕكردنی تیرۆر، به‌ڵام پێشتر عێراقییه‌كان ململانێ ناوخۆیییه‌كانیان تێپه‌ڕ كرد، ئێسته‌یش تا ئاستێكی باش لێكگه‌یشتن و هۆشیاری هه‌یه.
*بوونی ململانێی تایفی ناوخۆیی و و بوونی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له ناوچه‌كه و دنیا، ئایا ئه‌وانه بنه‌مای دروستبوونی توندڕۆیی تایفی و ئاینی له عێراقدا نین؟.
ئه‌وانه‌ی باس كران هه‌موویان هه‌ن، به‌ڵام به‌و رێژه‌یه نا كه له ساڵانی 2006 و 2007 هه‌بوون، به‌ڵێ چه‌ند وڵاتێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆیان و ململانێكانیان بۆ ناو عێراق ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیوادارین و چاومان له‌وه‌یه هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وریا بن و دۆخه‌كه له قۆناغی بارگاوی و ململانێی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و قۆناغێكی دیموكراسی ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له له ئاسایش‌دا بژی.
*هۆی هاتنی داعش و داگیركردنی سێیه‌كی رووبه‌ری عێراق و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا له 2017 چی بوو؟ كێ له پشته‌وه‌ی داعش بوو؟.
بوونی داعش هی ئه‌مڕۆ و كتوپڕ نه‌بوو كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌ربكه‌ون و به هێز بێنه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه، زۆر له وڵاتان پاڵپشتی له داعش ده‌كه‌ن و به رێیه‌ك له رێیه‌كان پێویستییه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش لای ئێمه له نه‌هێشتنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به (نه‌هێشتنی به‌هێزه‌كان) ناسراوه، واته وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چه‌ند رێكخراوێك دروست ده‌كه‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و تا ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان و دروستكردنی رێكخراو و پارت له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا.
*چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی تیایدا باڵاده‌ست بوون، ژماره‌یان ده‌یان هه‌زار بوو، ده‌كرێ بپرسین ئه‌وانه بۆ كوێ چوون؟.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو كه رێكخراوی داعش كۆنترۆڵی پارێزگاكانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباری كرد، جه‌نگی شه‌قامه‌كانیان ده‌كرد و توانییان په‌نا بۆ شێوازی پێشكه‌وتووی جه‌نگ ببه‌ن، ئه‌وان توانای ده‌ركه‌وتن و خۆحه‌شاردانیان هه‌بوو، بۆیه دیارنه‌مانیان ده‌كرێت به‌وه لێك بدرێته‌وه كه به‌شێكیان روویان له وڵاتانی تر كرد و ره‌نگه به‌شێكیان چووبنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌شێكی تریان له جه‌نگه‌كاندا كوژران، بۆیه پرسی دیارنه‌مانیان ره‌نگه له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی دنیا سه‌رپه‌رشتی بكرێت، بێگومان دیارنه‌مانیان به‌و ئاسانییه، به‌بێ پلان نه‌بووه.
*به رای ئێوه چوونی گرووپه‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی، مه‌ترسی بۆ داهاتووی عێراق و سیسته‌می دیموكراسییه‌كه‌ی دروست ناكات؟.
ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه هه‌مانه، یاسایه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ناكرێت گرووپه چه‌كداره‌كان یان ئه‌و قه‌وارانه‌ی باڵی سه‌ربازییان هه‌یه له هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه لایه‌نگری ئه‌و پارت و قه‌وارانه‌یه بۆ گرووپه‌كانی چه‌كداری و ئه‌وه‌یش شتێكی ژیر بهژێرییه، كه ئه‌گه‌ر ئاشكرا بوو لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌توانێت تانه بدات و له رێی سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵ یه‌كلا ده‌بێته‌وه.