دوای چه‌ندان به‌شداری له فێستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان، فیلمی كوردی "خه‌ونی كورد – جه‌نگ یان ئاشتی" له پرۆدیسۆر، نووسین و ده‌رهێنانی كه‌ی به‌هار و كڵاودیۆ ڤۆن پڵانته، له‌م مانگه‌دا له چه‌ند فێستیڤاڵێكی وڵاتانی دنیا وه‌رگیراوه و ده‌ست به نمایشكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له‌و فێستیڤاڵه جیهانییانه "كه‌ی به‌هار" ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ئه‌و فیلمه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند, فیلمی خه‌ونی كورد –جه‌نگ یان ئاشتی، یه‌كه‌م فیلمی دۆكومێنتهری درێژه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، به‌ئاستێكی پڕۆفیشناڵی ستانداردی جیهانی، له ساڵی 2017 له‌لایه‌ن كۆمپانیای جۆكا فیلمس و ڤۆن پلانته پڕۆده‌كشن هاتووه‌ته به‌رهه‌م، له پرۆدیسۆر و نووسین و ده‌رهێنانی ئه‌و و كڵاودیۆ ڤۆن پڵانته، تیمی كوردستانی ئه‌و فیلمه پێكهاتوون له میران دزه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌ر، بیلال شاكر، هۆشیار كرمانج كامێرا و لاوێن محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری پرۆدیسۆر، ئه‌مه جگه له تیمی پسپۆڕی به‌ریتانی بۆ كاری مۆنتاج و موزیك ده‌نگ له پۆست پڕۆده‌كشن.
ئه‌م فیلمه به ماوه‌ی دوو ساڵ له ناو ده‌رده‌سه‌ری و ماندووبونێكی زۆردا به‌رهه‌م هاتووه، ماندوویی و لێهاتوویی به هه‌موو چركه‌یه‌كی فیلمه‌كه‌وه دیاره، زۆربه‌ی ئه‌كته‌ر و هاوكارانی پشت كامێرا، جار هه‌بووه له ماڵێكی یه‌كێكیان ماونه‌ته‌وه و به‌یانی زوو دووباره ده‌ستیان به كار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و فیلمه ماوه‌كه‌ی 86 خوله‌كه، بێ پاڵپشتی دارایی هیچ لایه‌ك هاتووه‌ته به‌رهه‌م و زۆربه‌ی كاره‌كانیان به خۆبه‌خشی كردووه و به موڵكی گشتی كوردی داده‌نێن، فیلمه‌كه له كوردستان به هه‌مان ناونیشانی "خه‌ونی كورد - جه‌نگ یا ئاشتی" ده‌بێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌سه‌ر داواكاری بڵاوكهرهوهكه دیستریبوتهری فیلمه‌كه، به ناوی "جۆرنیمان پیكچهرس" ده‌بێت كه به مانای "جگه له‌چیاكان هاوڕێمان نییه" دێت.
خه‌ونی كورد به زمانی كوردی و ئینگلیزییه، چه‌ند سیكوێنسێكی به زمانی ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی تێدایه، كاری فیلمكاری ئه‌و فیلمه له كوردستان، به‌ڕیتانیا و ئه‌ڵمانیا كراوه، له نه‌ورۆزی 2015 ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته ته‌واو بووه، یه‌كه‌م فیلمه ڕاسته‌وخۆ باس له به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌كات و له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی نێوان كوردستان و به‌ریتانیایه، به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای جۆكه فیلمس و ڤۆن پلانته پڕۆده‌كشن كاری بۆ كراوه .
ئه‌و فیلمه له‌ژێر ناونیشانی جیهانی "جگه له چیاكان هاوڕێمان نییه" وه‌رگیراوه، له چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانی له وڵاتانی جیاواز بۆ نمایشكردن وه‌ك فێستیڤاڵی كۆپێنهاگن له‌وڵاتی دانیمارك، و ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌كشه‌م 11/3 سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆ نمایش ده‌كرێت و دواتر گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام ده‌ست پێ ده‌كات ، هه‌روه‌ها له سینه‌مای فیلمهۆف له هۆیه له ئه‌ڵمانیا وه‌رگیراوه و ڕۆژی سێشه‌م سه‌عات حه‌وتی ئێواره 13/3 نمایش ده‌كرێت، له مۆشی دایان سه‌نته‌ر –ته‌ل ئه‌ڤیڤ له‌وڵاتی ئیسرائیل وه‌رگیراوه و ڕۆژی سێشه‌م له 20/3 سه‌عات حه‌وت نمایش ده‌كرێت، له سینێماتیك له هه‌مان وڵات رۆژی چوارشه‌م له نه‌ورۆز 21/3 نمایش ده‌كرێت و پرسیار و وه‌ڵام بوونی ده‌بێت، هه‌ر له ئیسرائیل له سینێماتیك –حه‌یفا – رۆژی پێنجشه‌م له 22/3 نمایش ده‌كرێت له سه‌عات 8:45 خوله‌كی شه‌و، سینێماتیك – جێروزهلێم له هه‌مان وڵات وه‌رگیراوه و یه‌كشه‌م له 25/3 نمایش ده‌كرێت له هه‌مان كات، هه‌روه‌ها كۆتا نمایشی بریتییه له نمایشكردنی له فێستیڤاڵی سانتیاگۆ بۆلارگۆس ئێ كورتۆش له سانتیاگۆ چێلێ له 21-31/3.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی