حه‌لا تورك كچه گۆرانیبێژی به‌شداربووی به‌رنامه‌ی arabs got tallent دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه توانی مێژوویه‌ك بۆ تواناكانی تۆمار بكات و كارێكی تایبه‌ت به خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌و منداڵه كه‌نداوییه‌ی له به‌رنامه‌ی گۆت تا‌لێنتی عه‌ره‌بی به‌شداری كرد، توانی به ده‌نگه خۆش و ڕووه كراوه‌كه‌ی بچێته دڵی لیژنه‌ی دادوه‌ران و ببێته گۆرانیبێژێكی ناسراو له بواری گۆرانیی منداڵاندا.
ئه‌و كچه بچووكه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 16 ساڵ و بووه به بچووكترین بازرگانی عه‌ره‌ب، براندێكی تایبه‌ت به مه‌كیاجی به ناوی "حه‌لا بیوتی" كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه حه‌لا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له دوبه‌ی ده‌مێننه‌وه و كاری نمایشكردنی برانده تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌و وڵاته دووكانێكی تایبه‌ت به برانده‌كه‌ی به ناوی حه‌لا كۆسمه‌تیك كردووه‌ته‌وه و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانیشی له ڕێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه.
حه‌لا گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشی منداڵان بوو، ئێسته بووه‌ته بازرگانێكی مه‌كیاج و جوانكاری ژنان، سه‌ره‌تا به گۆرانیی "
ماما" خۆی به دنیای كلیپ و گۆرانی ناساند و ڕۆڵێكی باشی له‌و بواره‌دا بینی.