به‌م گیراوه‌یه‌ به‌ یه‌كجاری واز له‌ جگه‌ره‌ ده‌هێنیت

:: PM:01:36:11/03/2018 ‌

جگەرەكێشان خووێكی ترسناكە و مرۆڤ تووشی زۆر كارەسات دەكات و زۆرترین زیانیش بەر سییەكان دەگەیەنێت، ساڵانە ملیۆنێك كەس لە جیهان بە هۆی جگەرەكێشانەوە گیان لە دەست دەدەن، گرنگترین شت وازهێنانە لە جگەرەكێشان، هاوكات دەیشتوانن چەند چارەسەرێكی سروشتی پێڕەو بكەن و سییەكانتان لە پاشماوەی جگەرە پاك بكەنەوە.

توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان دەرخستووە، ئەوانەی ماوەی پێنج ساڵ بە بەردەوامی جگەرەیان كێشاوە، ئیتر سییەكانیان بە نیكۆتین و تار و پاشماوەكانی جگەرە دادەپۆشرێ و سییەكان تووشی هەوكردن دەبن، بەڵام دەتوانن بەم گیراوەیە سییەكانتان پاك بكەنەوە، جیا لەوەیش حەز و ئارەزووتان بۆ كێشانی جگەرە كەم دەكاتەوە.

چۆنیەتیی ئامادەكردنی گیراوەكە:
400 گرام شەكری قاوەیی.
400 گرام پیاز.
لیترێك ئاو.
دوو كەوچك زەردەچەو.
پارچەیەك زەنجەفیل تازە.

ئامادەكردنی:
ئاو و شەكرەكە لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە بیكوڵێنە تا بلقی بچووك دروست دەبێت، پاشان زەردەچەو و زەنجەفیل و پیازەكەی بۆ زیاد بكە، بۆ چەند خولەكێك لەسەر ئاگر دایبنێ‌ كە زانیت كوڵاوە، ئاگرەكەی كەم بكەرەوە ، پاشان بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە.

گیراوەكە بكەرە بوتلێكەوە لە بەفرگردا دایبنێ‌. رۆژی دووجار پەرداخێكی لێ‌ بخۆرەوە، باشتر وایە بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە لە بەیانیان و دوو سەعات دوای ژەمی ئێواران، لە كاتی بەكارهێنانی ئەم گیراوەیەدا 20 خولەك لە گەرماوێكی گەرمدا بمێنەوە، چونكە بڕێكی زۆر لە ژەهری لەش لە ڕێگەی كونیلەكانی پێستەوە دەكرێنە دەرەوەی لەش، ئەم چارەسەرە ئارەزووی جگەرەكێشان كەم دەكاتەوە و بە تەواویش سییەكانت لە پاشماوەی جگەرە پاك دەكاتەوە.




وشە - ئاوات ئازاد