شه‌ربه‌تی لاسكی گه‌نم چ سوودێك به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت؟

:: PM:02:06:11/03/2018 ‌
گەنم بە سوودە زۆرەكەیەوە دەناسرێتەوە، نزیكەی 19 جۆر ترشی ئەمینی كانزای تێدایە، لەبەر ئەم هۆكاریە بە پڕ خۆراكترین دانەوێڵە دادەنرێت، باشتر وایە لاسكی  گەنمە بكرێتە شەربەت، چونكە بڕێكی زۆر تیشكی خۆر بەر لاسكەكانی دەكەوێ و سوودی زۆری هەیە، لێرەدا سوودەكانی گەنم دەخەینەروو كە ئەمانەن:

یەكەم: pHی لەش هاوسەنگ دەكات، بەهۆی بوونی بەهێزكەری تفتەوە ئاستی pH لەش رێك دەخات.

دووەم: چارەسەری كەم خوێنی دەكات، گەنم هەمان ئەو پێكهاتانەی خوێنی تێدایە كە لە هیمۆگلۆبینی خوێندا هەیە، لەگەڵ بوونی بڕێكی زۆر لە ئاسن، ڕێژەی خوێن زیاد دەكات و ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت.

سێیەم: نەخۆشی شەكرە چارەسەر دەكات، ئەم دانەوێڵە سەرچاوەیەكی باشە بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشی شەكرە، چونكە دەتوانێت كاربۆهیدراتی زیاد لە لەشدا بمژێت و بەمەش ئاستی شەكری خوێن ئاسایی دەكاتەوە.

چوارەم: چارەسەری ڕزینی ددانەكان دەكات، گەنم بەسوودە بۆ گرفتەكانی دەم و ڕزینی ددانەكان، ڕێگە لە ڕزینی ددانەكان دەگرێت و خوێنبەربوونی پووك چارەسەر دەكات، گەنم بهاڕە، پاشان ددانەكانتی پێ‌ بسڕەوە بەم شێوەیە سوودێكی زۆری بۆ پووك و ددان دەبێ.
پێنجەم: بەرگری لەش بەهێز دەكات، خواردنەوەی شەربەتی لاسكی گەنم یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و تێكڕای تەندروستی لەش دەپارێزێت.

شەشەم: بۆ پاككردنەوەی جیوب زۆر بەسوودە، دەتوانیت سوود لەلاسكی گەنم وەربگریت وەكو شەربەت یان بەشێوەی هەڵماندن بۆ پاككردنەوەی جیوب، ئەم دانەوێڵەیە یارمەتی  كردنەدەرەوەی ژەهر و لینجە مادەكان لە گیرفانە هەوایییەكان "جیوب" دەدات.

حەوتەم: بۆ چاوەكان بەسوودە، بەكارهێنانی بەردەوامی گەنم یارمەتی باشتر كردنی بینین دەدات و ڕێگە لە خەوزڕان دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد