توركیا و عێراق بۆ ژنانى داعش كۆ ده‌بنه‌وه‌

:: PM:02:07:11/03/2018 ‌
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له‌ عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزى توركیا به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه‌ و باسى كه‌یسى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى تیرۆر گیراون.

 ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌م دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق رای گه‌یاند، فایق زێدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق پێشوازى كردووه‌ له‌ فاتح یڵدزى باڵوێزى توركیا له‌ عێراق كرد.

 بایره‌قدار ئاشكراش كردووه‌، هه‌ردوولا باسیان له‌ كه‌یسى ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ دادگاكانى عێراق تاوانبارن و ره‌گه‌زنامه‌ى توركیا هه‌ڵگرتووه‌.

 مانگى رابردوو دادگاى باڵاى تاوان له‌ عێراق بڕیارى له‌ سێداره‌دانى بۆ ژنێك ده‌ركرد، 10 ژنى تریش بڕیارى گرتنى تاهه‌تایییان بۆ ده‌رچوو. 

پێشتریش دادگاى عێراق بڕیارى جیاجیاى سزادانى بۆ چه‌ندان ژنى تری به‌ره‌گه‌ز تورك ده‌ركردبوو.

 به‌پێى ئاماره‌كان له‌ گرتووخانه‌كانى عێراق نزیكه‌ى 400 ژنى تورك هه‌ن به‌ تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى داعش گیراون و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كرێت دادگا كه‌یسه‌كه‌یان یه‌كلا بكاته‌وه‌، جیا له‌مه‌ش  نزیكه‌ى 200 منداڵى تورك له‌دواى داعش له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌.
 فه‌یسه‌ڵ
 سه‌رچاوه‌ /  به‌غداد توده‌ى 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل