له دنیادا چه‌ندان جۆری ئاژه‌ڵمان هه‌یه كه به ره‌فتاره‌كانیان خه‌ڵكیان سه‌رسامی خۆیان كردووه و وایان لێ كردوون كه شه‌یدای ئه‌م ره‌فتارانه‌یان بن و سه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا راكێشن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له پشیله‌یه‌كی ته‌مبه‌ڵ و بێتاقه‌ت ده‌كات كه به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه، چه‌ندان كه‌سی شه‌یدای خۆی كردووه له تۆره كۆمهڵایهتهییهكان و ده‌ڵێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دنیا چه‌ندان شتی سه‌یری هه‌یه، بۆیه ئێمه لێره‌دا پشیله‌یه‌ك ده‌بینین كه رووخسارێكی ته‌مبه‌ڵ و بێتاقه‌تی هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له دنیادا، هه‌روه‌ها له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سناپ چات و ئنیستگرامدا په‌یجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و چه‌ندان هه‌زار فۆلۆوه‌رسی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م پشیله‌یه ناوی "Luhu" ه و رووخسارێكی ده‌گمه‌نی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێی سه‌نجی خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها له ئنیستگرامدا نزیكه‌ی 160 هه‌زار فۆلۆوه‌رسی هه‌یه و بووه‌ته پشیله‌یه‌كی به‌ناوبانگ، جگه له‌وه‌ش هه‌وادارانی به پشیله‌كه‌ی شرێك ناوی ده‌به‌ن كه به "Puss in Boots" ناسراوه.