له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیری گامێش شیرێكی به‌ربڵاو نییه له‌ناو خه‌ڵكدا، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره شیره چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شیری گامێش ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی شیری گامێش چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی و ماده ژه‌هراوییه‌كان، بۆیه به‌گوێره‌ی قسه‌ی پزیشكان، لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی شیری گامێش ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م شیره ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی A و C كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته، چونكه ئه‌م دوو ڤیتامینه یه‌كێكن له باشترین ڤیتامینه‌كان بۆ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش شیری گامێش ماده‌ی زینك و ماده‌ی دژه ئۆكسانه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كه‌ن كه ده‌تپارێزێت له ژه‌هری مه‌ترسیدار.
دووه‌م – به‌رزی په‌ستانی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات: چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر له پۆتاسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت و یارمه‌تی دڵ ده‌دات له كۆنترۆڵكردنی به‌رزی په‌ستان له‌ناو لووله‌كانی خوێندا، به‌مه‌ش دڵ پارێزراو ده‌بێت له جه‌ڵته و هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر كه تووشی ده‌بێت.