دوا زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی دێتە دەستی خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت و مووچە دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ی ئادار/ مارس، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری خەریكی داڕشتنی خشتەیەكە بۆ دابەشكردنی مووچە بەپێی داهاتی نەوت كە رۆژ بە ڕۆژ دێتە دەستی حكوومەت.
دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی دێتە دەستی خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت و مووچە دابەش دەكرێت.
دزەیی لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی، لەنێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ هەیە و هەوڵ هەیە كێشەكان چارەسەربكرێن.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، ئەو دۆسییانەی وەك پێشینەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دانراون بریتین لە بابەتی فڕۆكەخانەكان و بابەتی مووچە، جیا لەوە بابەتی مادەی 140 و بودجە و بابەتی تەناهی تر هەن.
لێدوانەكەی سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ چەند بەڵێنێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە باسی لەوە كردبوو پێش جەژنی نەورۆز مووچە دەنێرێت و فڕۆكەخانەكانیش دەكرێتەوە.
بەهۆی ئابلۆقەی بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر چوون، بەڵام ئێستە ئاراستەكان بە جۆرێكن كە بەشێك لە كێشەكان بەرەو چارەسەر بچن و هەرێم داوای جێبەجێ كردنی دەستوور لە بەغدا دەكات.
وشە -
سهرخێڵ هاشم