حه‌شدی شه‌عبی له وه‌ڵامی سه‌ركۆماری توركیا كه هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌بادی كردبوو، ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان له مه‌یداندا وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بهیاننمایهكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گه‌یاند: ئێمه پیاوانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبین، وه‌ڵامی بومهلهرزاوی له مه‌یدان ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌و كات پیاو به پیاو ده‌بینن كێ ده‌یباته‌وه و مێژووش شایتمانه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه كه‌مێك پێش ئێسته بڵاو بووه‌ته‌وه، هاتووه: كاتێك ده‌كه‌وینه به‌رامبه‌ر یه‌ك، ده‌زانین كێ ده‌بێ سنووری خۆی بزانێ و ده‌بێ ده‌ستی په‌شیمانی بدات له ڕوومه‌تی، سبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ تاقیمان بكاته‌وه نزیكه.
ئه‌م لێدوانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له وه‌ڵامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بوو كه لە كۆبوونەوەی سەركردە ئیسلامییەكان كە لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت، گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا بە زمانێكی هەڕەشەئامێزەوە پەیامی بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق نارد و پێی گوت: سنووری خۆت بزانە، سوپای توركیا بە فەرمانی تۆ ناجووڵێتەوە، دەبێ بزانی تۆ كێیت و ئێمە كێین، هەوڵ مەدە سووكایەتیمان پێ بكەی.
سەرۆكی توركیا هەر له‌و گوتارەی كە ئەمڕۆ سێشەمی دا گوتی: پێشتر خۆتان داواتان لێ كردین بچینە "باشیك" و ئێستە پێمان دەڵێن بڕۆن.
پێشتر سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە دوای بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە "دووبەردان" و "باشیك" لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، چەند جارێك لێدوانی دژ بەیەك لەلایەن هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و توركیا درا، لە دوایین جار بینالی یڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی گوت: هەروەها دەپرسێ، بۆچی هەموو وڵاتانی دنیا لە عێراق شەڕی تیرۆر دەكەن، كێشەیان لەگەڵ سوپای توركیایە؟ و دەڵێ: قسەكانی عەبادی بێزاركەرن و مەترسیدارن، دەزانین چی هەیە و بەرپرسانی عێراق بۆ ئەو لێدوانانە دەدەن، ئێمە لەكاتی خۆیدا ئاشكرا دەكەین.
ئەو هێزەی سوپای توركیا لە سەربازگەی "زەلكان" لە نزیش شارەدێی "بەعشیقە" جێگیر بوون، پەرلەمانی توركیایش بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری لەسەر مانەوەی هێزەكانیان دا، ئەمەش لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بە پێشێلكاری ناو برا و داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە هۆشدارییان بداتێ.
وشە/ كوردۆ شابان