یه‌كێك له ماده به سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی له زیان ماده‌ی زینكه، كه ئه‌م ماده‌یه جه‌سته ده‌پارێزێت له زۆر نه‌خۆشی و كاریگه‌رییه‌كی باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی ماده‌ی زینك ده‌كات و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ماده‌ی زینك چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه وه‌ك دژه ئۆكسانێكی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات له‌ناو جه‌سته‌دا و ماده زیان به‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی زین، چونكه جه‌سته له نه‌خۆشی به‌دوور ده‌گرێت و روخسار ده‌پارێزێت له سووتانی به‌ر خۆر و زیبكه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌و خۆراكانه‌ی دیاری كردووه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی زیانك ئه‌وانیش "خواردنه ده‌ریاییه‌كان، فاسۆلیا، په‌نیر، ناوكه كووله‌كه، سیر، قارچك، باده‌م و جگه‌ر" .
وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن، یه‌كێك له به‌سوودترین كاریگه‌رییه‌كانی ماده‌ی زینك ئه‌وه‌یه كه جه‌سته ده‌پارێزێت له دژی هه‌وكردنی پێست، چونكه ماده‌ی زینك وه‌ك دژه ئۆكسانێك له‌سه‌ر پێستی جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه و پارێزگاری له پێست ده‌كات دژ به به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان، كه ئه‌مه‌ش جه‌سته ده‌پارێزێت له تووشبوون به ژه‌هر.