سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

:: PM:07:48:11/03/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سبەی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە، رۆژانی دووشەم و سێشەم 12_13/3/2018 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوویانوەرنەگرتووە و تا ئێستەیش هیچ خشتەیەك لەوبارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەپێی ئەو داهاتەی دێتە دەستی حكوومەت، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت و ئێستە سەرقاڵی داڕشتنی خشتەی مووچەن.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە بەپێی خشتەیەكی دیاری كراو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمەوە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم