كۆمپانیای به‌ناوبانگی GMC بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی یوكونی دروست كرد، كه زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و سه‌رنجراكێش دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای GMC ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای GMC له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Yukon" مۆدێل به‌رزی دروست كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێله‌كانی GMC، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و پته و گه‌وره دیزاین كردووه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ راكێشاوه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی گه‌وره و به‌هێزیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 470 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و هه‌شت پستۆنه و زۆر پته‌و و به‌هێزه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 49 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.