حه‌كیم تێلى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى سۆران له دیمانه‌یه‌كى "وشه"دا پاساو بۆ هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانی سنووره‌كه‌ی دێنێته‌وه هه‌رچه‌نده ددان به كێشه‌كانی سۆراندا ده‌نێت. ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ره‌زامه‌ندى سێ ملیار دینار وه‌رگیراوه و به‌دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه، زۆربه‌ى كێشه‌كانی سۆران چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام نایشارێته‌وه كه زێده‌ڕۆیى زۆر بۆ سه‌ر موڵكى گشتى كراوه و چه‌ندان كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه دراونه‌ته دادگا.
به‌گوته‌ی تێلی "هۆى زێده‌ڕۆیییه‌كان بۆ نه‌بوونى هاوئاهه‌نگى پێویست له نێوان ده‌زگه پێوه‌نداره‌كانى سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه و هۆی راگرتنی تاپۆكردنی خانووه‌كانی سۆرانیش بۆ مردنی سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داینابوو بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كان و له 2007 تا 2014 حه‌وت هه‌زار خانوویان تاپۆ كرد، 20 هه‌زار ماوه".
شارۆكه‌ى سۆران چه‌ند گه‌ڕه‌كى هه‌یه و بۆچى زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان خزمه‌تگوزارییان پێ نه‌گه‌یشتووه؟
له سنوورى شاره‌وانیى سۆران 38 گه‌ڕه‌كمان هه‌یه، تا به‌ر له دروستبوونى ته‌نگژه‌ى دارایی توانرا خزمه‌تگوزاریى سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش به زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری به ته‌واوى بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌چووه و به نیوه‌چڵى كراوه، هۆكاره‌كه‌ش گه‌وره‌بوون و فراوانبوونى سۆران له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا بوو. خه‌ڵكێكى زۆر له دواى راپه‌ڕین له ئێران و توركیا گه‌ڕاونه‌وه سۆران جیا له خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر كه روویان له سۆران كردووه و ئێسته لێره نیشته‌جێن، بۆیه سۆران به‌شێوه‌یه‌كى ناسروشتى گه‌وره بوو، رێژه‌ى دانیشتوانى سه‌نته‌رى شار زیاتر له 140 هه‌زار كه‌سه و له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا 20 به‌رانبه‌ر گه‌وره بوو، ئه‌مه‌ش سروشتى نییه، بۆیه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ویستى ئێمه و دانیشتووانى گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌بوو و هاوته‌ریبیش نه‌بوو له‌گه‌ڵ رێژه‌ى دانیشتووان.
ئه‌ی پلانتان چییه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى خزمه‌تگوزارییان پێ نه‌گه‌یشتووه، ئایا هه‌روا ده‌مێننه‌وه؟
پێش دروستبوونى ته‌نگژه‌ى دارایی، 42 پڕۆژه‌مان له سنوورى شاره‌وانى هه‌بوو، ژماره‌یه‌كیان له قۆناغى كۆتادان و 25 پڕۆژه‌یش پێویستیان به ئیشكردن هه‌یه و ته‌واو نه‌كراون و پڕۆژه‌كانیش سه‌رجه‌میان راگیراون كه زۆرینه‌یان دروستكردن و قیرتاوكردنى رێیه سه‌ره‌كى و رێى گه‌ڕه‌كه‌كانه. بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى خزمه‌تگوزارى و ته‌واوكردنى ئه‌و پڕۆژانه، به‌ر له رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو و داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتنى سێ ملیار دینارمان له حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتبوو كه ده‌توانرا زۆربه‌ى كێشه و گرفتی گه‌ڕه‌كه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پاره‌ی نه‌خت ئه‌وكات نه‌ما تا وه‌ریبگرین، بۆیه ئێسته له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى سۆران له هه‌وڵداین ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرین.
ماوه‌یه‌كه به‌فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیى سۆران كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كان، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ كراوه؟
ساڵى 2016 به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى حكوومه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى سۆران كرا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى شاره‌وانییه‌كانى سۆران كه 14 شاره‌وانى هه‌رسێ شارۆكه‌كانى سۆران، رواندز، چۆمان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك بڕیاره‌كه سه‌رى نه‌گرتووه و تا ئێسته كاره‌كان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانی رایى ده‌كه‌ین، هۆكاره‌كانیش بریتین له نه‌بوونى یه‌كه‌ى ژمێریارى، ته‌نگژه‌ى دارایی و كه‌مى میلاكات و نه‌بوونى باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كان، ئه‌م هۆكارانه رێگرن له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه.
بۆچى شاره‌وانییه‌كانى سنوورى مێرگه‌سۆرت نه‌گوت، ئایا ئه‌وان نایه‌نه ژێر ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى شاره‌وانییه‌كانى سۆران؟
ئێمه‌ش ئاگادار نین، پێویسته له وه‌زاره‌ت بپرسن، چونكه ئه‌وان بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه و مێرگه‌سۆر راسته‌وخۆ سه‌ربه هه‌ولێر ده‌بێت.
له سۆران به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو زێده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى كراوه، ئه‌مه بۆچى؟
له ته‌واوى كوردستان زێده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى كراوه و سۆران بێگومان له‌و كێشه‌یه به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام توانراوه رێژه‌ى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى به‌راورد به ساڵانى پێشتر كه‌م بكه‌ینه‌وه و رێگرى بكه‌ین له‌و دیارده‌یه. هۆى زێده‌ڕۆیییه‌كانیش نه‌بوونى هاوئاهه‌نگى پێویسته له نێوان لایه‌نه پێوه‌ندار و تایبه‌تمه‌نده‌كانى وه‌ك: پۆلیس، دادگا، شاره‌وانى و ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن. كێماسی له یاسا و سزادانى سه‌رپێچیكاران هه‌یه، هه‌روه‌ها لایه‌نى جێبه‌جێكردنى رێوشوێنه‌كان وه‌ك پێویست كارى خۆیان ناكه‌ن، دۆخی سیاسیش هۆكارێك بووه كه به‌لێشاو زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكى گشتى بكرێت، زۆر جار بڕیارێك له دادگا له دژى سه‌رپێچیكارێكى زێده‌ڕۆ بۆ سه‌ر موڵكى گشتى ده‌رده‌چێت كێشه له لایه‌نى جێبه‌جێكردن دێته پێش، به‌هۆى نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى، كارمه‌ندى پۆلیس و شوفێرى شۆفڵ وه‌ك پێویست ناتوانن زێده‌ڕۆیییه‌كان خراپ بكه‌ن و كارى خۆیان بكه‌ن.
كه‌واته زێده‌ڕۆیییه‌كان ده‌ستى به‌رپرسانى تێدایه؟
ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له شاره‌وانیى سۆرانم و به‌رپرسانى سۆران كێشه‌یان نه‌بووه له زێده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵكى گشتى، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و تۆمه‌ته‌م بۆ دروست بكات, چونكه رێم به كارێكى وا نه‌داوه یان به‌رپرسێك په‌ستانم بخاته سه‌ر، به‌ڵام ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر موڵكى حكوومه‌ت پێوه‌ندیى به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه له سه‌ره‌وه باسم كرد.
كه‌واته توانیوتانه زێده‌ڕۆیى بنبڕ بكه‌ن له سۆراندا؟
ناتوانین %100 بڵێین زێده‌ڕۆییمان بنبڕ كردووه و رێگریمان كردووه، به‌ڵام رۆژ به‌ڕۆژ زێده‌ڕۆیى له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته به‌ر كه زێده‌ڕۆیییان كردووه. ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 70 كه‌یسی خراپكردنى زێده‌ڕۆیى له دادگاى سۆران ده‌رچوو، رۆژانه پۆلیسى زێده‌ڕۆیى له سۆران ده‌سووڕێته‌وه و هه‌ر زێده‌ڕۆیییه‌ك بوونى هه‌بێت لا ده‌درێت یان ده‌درێته دادگا.
بۆچى نه‌توانراوه بازاڕى ناو سۆران به سیسته‌مێك رێك بخرێت؟
له پشت بازاڕى سۆران گه‌راجێكى گه‌وره‌مان دروست كردووه كه شوێنى 500 ئۆتۆمبێلى تێدا ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوفێر له‌ناو بازاڕ ئۆتۆمبیل رانه‌گرن و جه‌نجاڵى دروست نه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆى سۆرانه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست شوفێران ناچار بكرێ روو له گه‌ڕاجه‌كان بكه‌ن. بۆ رێكخستن و چاودێرى بازاڕ له سۆران دوو لیژنه هه‌یه یه‌كێكیان لیژنه‌ى ئابووری كه شاره‌وانی ئه‌ندامێكى تێدا هه‌یه و رۆژانه له نزیكه‌وه سه‌ردانى بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵكردنى بازاڕ. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی تایبه‌ت به چاودێرى عه‌ره‌بانه‌كان و ئه‌و دووكانانه‌ى كه‌لوپه‌ل ده‌هێننه سه‌ر رێى پێڕۆ و هاتوچۆى هاووڵاتییان، بۆ عاره‌بانچییه‌كان شوێنێكمان لاى فولكه‌ى پێشمه‌رگه بۆ 100 عاره‌بانه دابین كردووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست هاوكار نین، ئه‌وانه‌ى شۆسته‌یش بۆ بازاڕكردن به‌كار دێنن پێویسته بێنه شاره‌وانى و رسووماتى خۆیان بده‌ن ئه‌وكات كاره‌كانیان بكه‌ن.
خه‌ڵك نیگه‌رانن له زیادبوونی رسووماتى شاره‌وانى، هۆی ئه‌و زیادبوونه چییه؟
به‌پێى بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره 85 كه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان گشتێنراوه به تایبه‌ت وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، باج و رسوومات به‌هۆى هه‌بوونى ته‌نگژه‌ى دارایی به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو به‌چه‌ند قاتێك زیاتر بووه، به‌ڵام ئێمه جێبه‌جێكارین بڕیارده‌ر نین، بۆیه هه‌موو بازاڕى سۆرانمان كردووه‌ته داتابه‌یسه‌ك داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكار و هاوئاهه‌نگمان بن، چونكه رسووماته‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وان ماڵن.
بۆ رێگه‌پێدانی دروستكردنى خانوو ناده‌ن به هاووڵاتییانى سنوورى دیانا و گونده‌كانى بادلیان و دێلزیان، ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن؟
دروستكردنى خانوو له سنوورى شاره‌وانى رێنوێنی تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، له سۆران هه‌شت گوند ده‌كه‌وێته سنوورى شاره‌وانى و ئه‌و گوندانه سنوورى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌و زه‌ویه‌ى بكه‌وێته سنوورى گوند به پشتگیرى و ره‌زامه‌ندیى موختار ده‌توانێت ره‌زامه‌ندى دروستكردنى خانوو له شاره‌وانى وه‌ربگرێت یان ئه‌گه‌ر كارت یا تاپۆى هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕیارى 804ی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌بێت، ده‌توانێت رێپێدانى خانوو له شاره‌وانى سۆران وه‌ربگرێت، به پێچه‌وانه‌وه زه‌وییه‌كه زێده‌ڕۆیى بێت بۆ سه‌ر نه‌خشه و موڵكى حكوومه‌ت، ناهێڵین یه‌ك بلۆك بۆ دروستكردنى خانوو دابنێ.
به‌ڵام رێژه‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتییان له زۆر شوێنى سۆران كڕین و فرۆشتنیان به زه‌ویى بێ تاپۆ كردووه و ئێسته كه‌سانێك خۆیان كردووه‌ته خاوه‌ن زه‌وى و تاپۆشیان هه‌یه، ئه‌مه چۆن كراوه؟
هه‌ر زه‌وییه‌ك كڕین و فرۆشتنى به نایاسایی بكرێت یان بێ ئه‌وه‌ى له شاره‌وانى دڵنیا بن له زه‌وییه‌كه، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن و پێوه‌ندیى به ئێمه‌وه نییه، ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت داواى مافى خۆی بكات، سه‌نه‌دێكى یاسایی یان به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌ك تاپۆى به‌ده‌سته‌وه بێت، زۆر كێشه‌ى وا رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك به‌بێ سه‌نه‌د زه‌وى یا خانوو بكڕێت، بێگومان رۆژێك هه‌ر تووشى كێشه ده‌بێت.
ئه‌ی تاپۆكردنى دووكان و خانووى هاووڵاتییان بۆچى راگیراوه؟
له ساڵى 2007 تا 2014 لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ تاپۆكردنى خانووه‌كانى سنوورى سۆران پێك هاتبوو، له‌و ساڵانه‌دا توانرا نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار خانوو تاپۆ بكرێن، دواتر كاره‌كانى لیژنه‌كه به‌هۆى مردنى سه‌رۆكه‌كه‌ى راگیرا، چه‌ند جارێك نووسراومان له رێى قایمقامیه‌تى سۆران به‌رز كرده‌وه و داوامان كرد له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێته‌وه بۆ تاپۆكردنى 20 هه‌زار خانوو و دووكانى هاووڵاتییان له سۆران، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵام نییه.
له‌ناو بازاڕى سۆران گرنگى به رێى هاتوچۆى كه‌مئه‌ندامان نه‌دراوه و ئه‌وان ناتوانن به عاره‌بانه‌ش له زۆربه‌ى شوێنه‌كانى بازاڕ سه‌ربكه‌ون و هاتوچۆ بكه‌ن، بۆ خه‌مێكیان لێ ناخۆن؟
به‌ر له‌وه‌ى بازاڕى سۆران رێك بخرێت، هه‌مووى كۆسپ بوو، هه‌لێكى باش هاته پێش له‌وكاته‌ى بازاڕه‌كه‌مان رێكخسته‌وه، به‌ڵام رێى هاتوچۆى كه‌مئه‌ندامانمان چاك نه‌كردووه، ئه‌ویش پێوه‌ندى هه‌یه به نه‌بوونى بودجه بۆ ئه‌و جۆره كارانه.
له سه‌نته‌رى سۆران wc بۆ ژنانیش دروست نه‌كراوه، ئه‌مه‌یان بۆ؟
له بازاڕى سۆران به شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نیا یه‌ك ئاوده‌ستى ژنانمان هه‌یه، ئه‌ویش له مزگه‌وتى بازاڕه، ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خساوه تا ئێسته wc بۆ ژنان به‌ده‌ر له مزگه‌وت، له شوێنه‌كانى تر دروست بكرێت.
له‌ناو بازاڕى سۆران هه‌میشه ئاژه‌ڵ و مانگا و بزن و مه‌ڕ ده‌بینرێت، زۆرجاریش چوونه‌ته ناو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، جیا له‌وه‌ى زیان به دار و بارى بازاڕیش ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌یان بۆچی؟
به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جیۆگرافیاى سۆران و نزیكبوونى گونده‌كان، ئه‌و دیارده‌یه دروست بووه، هه‌شت گوند ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌رپلانى سۆران ئه‌وانیش: باپشتیان، دێلزیان، بادلیان، گوان، ناوكۆك، باڵه‌كیان، هاودیان و جوندیان، به‌ڵام له به‌رده‌م شاره‌وانى گۆڕه‌پانێك هه‌یه دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ئاژه‌ڵانه له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، لێره راده‌گیرێن و سزاى دارایی خاوه‌نه‌كانیان ده‌درێت. بۆیه له رێى موختاره‌كانه‌وه ئاگادارى هاووڵاتییانى ئه‌و گوندانه‌مان كردووه‌ته‌وه رێگرى بكه‌ن له هاتنى ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ ناو سه‌نته‌رى شار، به‌داخه‌وه تا ئێسته بنبڕ نه‌كراوه ئه‌و دیارده‌یه.
زۆر له دار و دره‌خته‌كانی شار ده‌كه‌ونه ژێر تۆڕى كاره‌با، زۆر جاریش شۆرتى كاره‌با به‌و هۆیه‌وه دروست ده‌بێت، بۆچى ئه‌مه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن؟
له شه‌قامى كاوه و چه‌ند شه‌قامێكى تر‌ى سۆران كۆمه‌ڵه دارچنارێك كه له ماوه‌ى رابردوو به مه‌به‌ستى گرنگیدان به سه‌وزاى چێنراون، ئێسته گه‌وره بوونه و ده‌كه‌ونه ژێر تۆڕى كاره‌با، به‌و هۆیه‌وه چناره‌كانیش له گه‌شه‌كردن وه‌ستاون، داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سۆران كردووه سیمى كاره‌با بۆ تویز كێبڵ بگۆڕێت تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك چیى به‌سه‌ر هات؟
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك ته‌نده‌رێكیان ئاماده كردووه، تا ئێسته هیچ كۆمپانیاك وه‌رینه‌گرتووه كه ئه‌و پاره‌یه له هاووڵاتییان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام هی بازاڕ شاره‌وانى وه‌ریده‌گرێت.
وشه/ سۆران– مورشید برادۆستى