هه‌فتانه كه له ئه‌مه‌ریكا پێشبڕكێ بۆ پڕداهاتترین فیلمی نوێی سینه‌مایی ئه‌نجام ده‌درێ، چوار هه‌فته‌یه فیلمی "بلاك بانسه‌ر" پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت كه فیلمێكی خه‌یاڵی زانستییه، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه كه چواره‌مین هه‌فته‌یه‌تی، دیسان پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه كه فیلمی "بلاك بانسه‌ر" بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه توانی بڕی 41 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار كۆ بكاته‌وه. پاڵه‌وانێتیی ئه‌و فیلمه چادویك بۆزمان و مایكڵ بییه، له ده‌رهێنانی ریان كۆجله‌ره كه فیلمێكی خه‌یاڵی زانستییه.
فیلمی " رینكڵ ئین تایم"یش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا كه ئه‌ویش فیلمێكی زانستییه، توانی بڕی 33 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار كۆ بكاته‌وه كه له پاڵه‌وانێتیی ئۆپرا وێنفری و ریس یه‌زه‌رسبوونه. ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانی ئیڤا دیفۆرنییه.
پله‌ی سێیه‌میش كه‌وته به‌ر فیلمی "سترینجه‌ر: بری ئات نایت" كه ئه‌ویش بڕی 10 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌و فیلمه له پاڵه‌وانێتیی كریستینا هندرێكس و مارتن هندسۆنه و له ده‌رهێنانی جۆهانس رۆبرسته.
فیلمی "رد سبارۆ" به بڕی هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار گه‌یشته پله‌ی چواره‌م كه له ده‌رهێنانی فرانسیس لۆرانسه. هه‌روه‌ها فیلمی "جیم نایت"یش گه‌یشته پله‌ی پێنجه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار. ئه‌و فیلمه‌یش له ده‌رهێنانی جۆن فرانسیس دالییه.