یه‌كێك له راوێژكاره‌كانى تره‌مپ ئاشكراى كردووه، حكوومه‌ت به‌نیازه بوارى مه‌شقكردنى چه‌ك بۆ مامۆستایان فه‌راهه‌م بكات تا رووبه‌ڕووى رووداوه نه‌خوازراوه‌كان ببنه‌وه.
ئه‌ندرۆ بریمبێرگ كه یه‌كێكه له راوێژكاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئاشكراى كردووه كه حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بوارێك بڕه‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ به‌كارهێنانى چه‌ك مه‌شقیان پێ بكرێت.
له دوو مانگى رابردوود ده‌یان رووداوى كوشتن و ته‌قه‌كردن له ناو قوتابخانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رووی داوه، ترسناكترینیان له ویلایه‌تى فلۆریدا بوو كه به‌ده‌ستى گه‌نجێك 17 كه‌س كوژرا، هه‌رچه‌نده رووداوى ته‌قه‌كردن هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى فلۆریدا به خوێناوی‌ترین رووداو داده‌نرێت له مێژووى 25 ساڵى رابردوودا.
دواتر كه‌سوكارى قوربانییان له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشوازییان لێ كرا، له‌كاتى دیداره‌كه دۆناڵد تره‌مپ بیرۆكه‌ى چه‌كداركردنى مامۆستایانى ورووژاند، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كه به نامۆ وه‌سف كرا، كه‌چى ئێسته ده‌ركه‌وتووه حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بیرۆكه‌یه جێبه‌جێ بكات و مه‌شق به هه‌ندێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كان بكات.
به‌رپرسێكى حكوومى بۆ فرانس پرێس ئاشكراى كردووه، له سه‌رانسه‌رى ئه‌مه‌ریكا پرۆگرامێك بۆ مه‌شقكردنى به‌كارهێنانى چه‌ك هه‌یه له قوتابخانه‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دادیش كار بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى كراوه.
بیتسى نیفۆس وه‌زیرى فێركردن له حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ دووپاتى كردووه‌ته‌وه بیرۆكه‌ى چه‌ك له قوتابخانه‌كان، به‌شێكه له پلانى باشتركردنى پرۆگرامى ته‌ناهیى قوتابخانه‌كان.