په‌یج نرخی ده‌گاته 30 هه‌زار دۆلار
به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاندیدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕوویان كردووه‌ته‌وه سۆشیال میدیا و لایه‌نگر و پاڵپشتى بۆ خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه به جۆرێك په‌یجێكى 100 هه‌زار لایكى نرخى گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار دۆلار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ى دوو هێنده به‌رز بێته‌وه.
ئاراس جه‌مال شاره‌زا له سۆشیال میدیا، به"وشه"ى گوت، په‌یجى زۆر هه‌ن له‌لایه‌ن كاندیدانى په‌رله‌مانه‌وه كڕاون، یان په‌یج هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌كاونت لێكدراوه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌یش به پێدانى پاره ده‌كرێت ئینجا چ په‌یجه‌كه بێته كڕین یان سپۆنسه‌ر ده‌كرێت.
ئاراس ڕوونی كرده‌وه كه "فرۆشتنى په‌یجى فه‌یسبووك به‌پێى لایكه و ریچه، چونكه جیاوازى هه‌یه په‌یج هه‌یه لایكى زۆره، به‌ڵام به خه‌ڵك ناگات و ریچى نییه و ئه‌كتیڤ نییه، بۆیه ده‌بێت كڕیاره‌كه ئه‌و حیسابه بكات.
"په‌یج هه‌یه فرۆشراوه به 20 تا 30 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام په‌یجیش هه‌یه به 200 دۆلار كڕاوه" ئاراس وای گوت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى سۆشیال میدیا پێى وایه، هه‌ندێك له په‌یجه‌كان فێڵ ده‌كه‌ن به‌ناوى هه‌مه‌ڕه‌نگ داده‌نرێن له سه‌ره‌تادا، دوایى له پڕ ده‌بێت به سیاسى و زۆر جاریش به‌م كاره په‌یجه‌كان لایكه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاراس نموونه‌ی په‌یجى فه‌رمى "وشه"ی هێنایه‌وه له فه‌یسبووك كه خه‌ڵك لایكى زۆرى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانى "وشه" ببینێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك به‌ده‌ر له‌وه بڵاو بكرێته‌وه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی لایكه‌كانى ده‌كشێنێته‌وه، بۆیه زۆر په‌یج هه‌ن تووشى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بن.
كاندیدێكى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له هه‌رێمى كوردستانه و نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه بۆ "وشه" ئه‌وه ناشارێته‌وه كه وه‌ك حزب له دواین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌یان بڕیاریان داوه ئامرازى دووه‌مى بانگه‌شه‌یان بریتى بێت له سۆشیال میدیا دواى ته‌له‌ڤزیۆن، به‌گوته‌ی خۆی "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كاندیدێك بڕى 20 هه‌زار دۆلاری بۆ دیارى كراوه كه ده‌توانێت به‌كاری بێنێت له‌سه‌ر شێوازه‌كانى میدیا و سۆشیال میدیا بۆ بانگه‌شه".
ئه‌و كاندیده ده‌ڵێت، "حزبه‌كه‌ى ئێمه جگه له به‌كارهێنانى ده‌زگه‌ى تایبه‌تى حزب، چه‌ند په‌یجێكى كڕیوه‌ته‌وه كه له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كارى دێنێت و پاڵپشتى بۆ كاندیده‌كان كۆ ده‌كاته‌وه، ئێسته پرۆسه‌ى دیزاینكردنى پۆسته‌ر و شێوازى پاڵپشتى و سپۆنسه‌ر كۆتای هاتووه و ته‌نیا چاوه‌ڕوانى ڕۆژى ده‌ست پێكردنى بانگه‌شه‌ین".
هه‌ڤاڵ ناسیح كه كه‌لوپه‌لى مۆبایل و ماسته‌ر كارتى هه‌یه له یه‌كێك له مۆڵه‌كانى هه‌ولێر، ئاشكراى ده‌كات كه ئاراسته‌كردنى سپۆنسه‌رى ئێسته زۆر گرانتره له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
هه‌ڤاڵ بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ئێمه ته‌نیا له‌گه‌ڵ بانكێكى ناو ئه‌و مۆڵه ڕێككه‌وتووین كه شێوازى فێركردن و ئاراسته‌كردنى سپۆنسه‌ر بكه‌ین بۆ په‌یج. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئێسته شێوازێكى نوێى سپۆنسه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش كه‌سێك ده‌توانێت بێت بڵێت ئه‌و بابه‌ته‌ى ئه‌و په‌یجه‌م بۆ سپۆنسه‌ر بكه، ئێمه‌ش پاره‌ى سپۆنسه‌ر و بڕى پێنج هه‌زار دینار قازانج بۆ خۆمان وه‌رده‌گرین له به‌رانبه‌ر كاره ته‌كنیكییه‌كه".
ناسیح ئاشكراى كرد كه پێشبینى ده‌كات بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاستى سپۆنسه‌ر و كڕین و فرۆشتن به په‌یجه‌كان بگات به لووتكه و شه‌ڕى داهاتووى كاندیده‌كان له ته‌له‌ڤزیۆن، به‌ڵكو له سۆشیال میدیا بێت، چونكه دووپاتی ده‌كاته‌وه "له ئێسته‌وه چه‌ندان كه‌س پێوه‌ندییان پێوه كردووین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر په‌یجى 100 هه‌زار تا 300 هه‌زار لایكی هه‌بێت، ئاماده‌ن بیكڕنه‌وه".
لای خۆیه‌وه فریاد قادر شاره‌زای ده‌رونناسى، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كاندید له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆشیال میدیا و پڕوپاگه‌نده‌ى ناو تۆڕه‌كان كار بكه‌ن، ئه‌وه پێویسته سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونى بكه‌ن".
ئه‌و ده‌روونناسه ئاشكراى كرد، ئێسته تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكێكى زۆریان دووچارى ئالووده‌بوون كردووه، ئه‌گه‌ر كاندیدیش تووش ببن، ئه‌وه كاره‌ساته‌كه لێره‌دایه و بێ به‌رنامه‌ییان ده‌رده‌خات، چونكه ئێسته‌ش كه‌سانێك هه‌ن كاندیدن، نا‌وێرن له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن قسه بكه‌ن، بۆیه هانا بۆ سۆشیال میدیا ده‌به‌ن.
وشه/هه‌ولێر- سه‌رخێڵ و ڕامیار