یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ مۆزه، چونكه چه‌ندان ڤیتامین و ماده‌ی خۆراكی به‌سوو له‌خۆ ده‌گرێت، جگه له‌وه‌ش به وشككراویش سوودی هه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژانه بیخۆی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی میوه‌ی مۆزی وشككراو ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه نزیكه‌ی 25 گرام مۆزی وشككراو بخوات، رێژه‌ی ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان له جه‌سته‌یدا زیاد ده‌كات و دوور ده‌بێت له نه‌خۆشی كه‌می ڤیتامین، بۆیه‌ش لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی تری مۆزی وشككراو ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – رێژه‌ی ماده‌ی ڕیشاڵی جه‌سته زیاد ده‌كات: مۆزی وشككراو یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ریشاڵی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌م ماده‌یه جه‌سته چالاك ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، جگه له‌وه‌ش رۆژانه خواردنی 10 گرام له مۆزی وشككراو رێژه‌ی له %60 له ماده‌ی رێشاڵی بۆ جه‌سته دابین ده‌كات.
دووه‌م – رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین و ماده‌كان له‌خۆ ده‌گرێت: خواردنی رێژه‌ی نیو كووپ له مۆزی وشككراو %4 ماده‌ی پۆتاسیۆم و 6% مه‌گنسیۆم بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، جگه له‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی باش له ڤیتامین A له‌خۆ ده‌گرێت كه هاوكاره له به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته.