كۆمه‌ڵه‌ى عێراق بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كات، له دواى 2003 زۆربه‌ى پێكهاته‌كانى عێراق به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چن و %81 كریستیانه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه، ئێزدییه‌كانیش %18 له عێراق نه‌ماون.
له به‌یاننامه‌یه‌ك كه دوێنێ له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى عێراق بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماری ترسناك له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه كریستیانه‌كانى عێراق به رێژه‌ى %81 له عێراق كه‌م بوونه‌ته‌وه، سابیئه‌كانیش به‌رێژه‌ى %94، ئێزیدییه‌كان به رێژه‌ى %18 له عێراق كه‌مبوونه‌ته‌وه.
له تێكستى به‌یاننامه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى عێراق بۆ مافه‌كانى مرۆڤ هاتووه، "ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كى ترسناكه، بۆ شوناسى پێكهاته‌كانى عێراق كه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوون".
كۆمه‌ڵه‌ى عێراق بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات كه هۆكارى لێدانى زه‌بر له پێكهاته‌كان، نه‌بوونى رێكارى ته‌ناهییه بۆ پاراستنى ئه‌و پێكهاتانه له گرووپه تیرۆریستییه‌كان و گرووپه‌كانى تاوان. كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه له چه‌ند مانگى رابردوودا زیاتر بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئۆتۆمبێل و چه‌كى نوێیان هه‌یه له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كایان.