له پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ساڵی 2018، ئۆتۆمبێلێكی باڵدار و فڕیو بۆ یه‌كه‌م جار نمایش كرا، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بێته بازاڕه‌كانه‌وه.
له جنێڤ پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵی 2018، ئۆتۆمبێلێكی نوێ له دیزاینی كۆمپانیای پال ڤی هۆڵه‌ندی نمایش كرا كه له توانایدایه بفڕێت و مۆدێل و دیزاینێكی جۆری بۆ دانراوه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله پێشتر ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی نمایش كرابوو، ئێسته بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌رده‌سته كه ده‌یانه‌وێت داوای بكه‌ن، تا ئێسته ته‌نیا ڕه‌نگی سوور و ڕه‌ساسی لێ دروست كراوه، له سه‌عاتێكدا ده‌توانێت 1200 كیلۆمه‌تر له سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها 1500 كیلۆمه‌تر له ئاسمان ببڕێت، ده‌توانێت به به‌رزی 483 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ئاسمان بفڕێت، نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له 399 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.