سێ خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ دنیادا

:: AM:10:58:12/03/2018 ‌

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی خێرا دروست كرا كه‌ به‌ گاز و به‌نزین كار ده‌كه‌ن، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ بڕیاریان دا چه‌ند ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكه‌ن كه‌ زۆر خێراتر بن له‌ ئۆتۆمبێله‌ میكانیكییه‌كان. 

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سێ خێراترین ئۆتۆمبێله‌ كاره‌بایییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌ میكانیكییه‌كان، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایییان دروست كردووه‌ كه‌ به‌خێرایی زۆر ده‌توانن تێبپه‌ڕێنن، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێكیان زۆر خێراترن له‌ ئۆتۆمبێله‌ میكانیكییه‌كان، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌م سێ خێراترین ئۆتۆمبێله‌ كاره‌بایییه‌ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – تێسلا رۆدسته‌ Roadster Tesla : یه‌كێك له‌ خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ دنیادا ئۆتۆمبێلی تێسلا رۆدسته‌ره‌، كه‌ خێرایییه‌كه‌ی به‌ 1.9 چركه‌ له‌ سفره‌وه‌ ده‌گات به‌ 120 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ له‌ ساڵی 2022 دا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ به‌ نرخی 150 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.

دووه‌م – فه‌رادی فیوچه‌ر Faraday Future FF 91: یه‌كێكی تر له‌ خێراترین و گرانترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ دنیادا فه‌رادی FF 91 كه‌ خێرایییه‌كه‌ی له‌ 2.2 چركه‌دا ده‌گات به‌ خێرایی 100 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئێسته‌ له‌ بازاڕه‌كانی دنیایه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گات به‌ 220 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی.

سێێه‌م – ئۆستن مارتن Aston Martin RapidE: یه‌كێكی تر له‌ باشترین و خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئۆتۆمبێلی ئۆستنه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ 2.0 چركه‌دا ده‌گات به‌ خێرایی 100 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئێسته‌ به‌رده‌سته‌ بۆ كڕین به‌ نرخی 200 پاوه‌ندی به‌ریتانی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان