باینجان یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، چونكه چه‌ندان ماده و ڤیتامینی تێدایه كه ده‌تپارێزێت له زۆر نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار وه‌ك نه‌خۆشیی شه‌كره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
verywell" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی باینجان ده‌كات بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه باینجان یه‌كێكه له سه‌وزه كاریگه‌ره‌كان بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا.
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خواردنی باینجان چونكه پێكهاته‌ی باینجان زۆر به‌هێزه و شه‌كر له‌خۆ ناگرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه خواردنی رۆژانه 100 گرام له‌م سه‌وزه‌یه به‌ته‌واوه‌تی رێژه‌ی شه‌كر هاوسه‌نگ بكات له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه خواردنی باینجان ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له جۆری دووه‌م.
وه‌ك پزیشكان روونكردنه‌وه‌یان داوه و ده‌ڵێن، باینجان سه‌وزه‌یه‌كه كه كه‌مێك تاڵه، ئه‌م تاڵییه‌ش وای كردووه كه كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی شه‌كری زیاد له جه‌سته‌دا، جگه له‌وه‌ش باینجان ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵییه‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م ماده‌یه له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگكردنی شه‌كری خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گلوكۆز بۆ تووشكردنی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشیی شه‌كره.