ئه‌یووب عه‌لی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، نوێترین كلیپی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و پێشكه‌شی هه‌وادارانی كرد، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به شێوازێكی جوان له ناو خه‌ڵكدا ده‌نگ بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه نوێیه، "ئه‌رده‌وان برادۆستی" به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه به "وشه"ی راگه‌یاند، "نایه‌ی" نوێترین گۆرانی ئه‌یووب عه‌لییه، له شاری هه‌ولێر كاری بۆ كراوه و له تێكست و میلۆدی گۆرانیبێژ خۆیه‌تی و كاری ده‌رهێنانی دلێر دلاوه‌ره.
چیرۆكی ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌ك به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی تری گۆرانیبێژی ناوبراو ته‌واو خۆشه‌ویستییه، تێیدا كچ و كوڕێك ڕۆڵ ده‌بینن، تێیدا كاره‌كته‌ری خۆشه‌ویستی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌یووب عه‌لی یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ته و خاوه‌ن چه‌ندان كلیپ، كۆنسێرت، ئه‌لبوومی گۆرانییه و كار و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌میشه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه و گوێگرێكی زۆریان هه‌یه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی