له جانتایه‌كی شاراوه‌دا، 27 جووت ده‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ دۆزرانه‌وه كه به سه‌هۆڵ به‌ستبوویان و سڕ بووبوون، به‌ڵام میدیاكاره‌كان له‌باره‌ی ئه‌و دیمه‌نه سه‌یره هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له نزیك لێواری ڕووباری ئامور له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا، جانتایه‌كی به سه‌هۆڵ به‌ستوو دۆزراوه‌ته‌وه كه 27 جووت ده‌ستی ڕاستی مرۆڤی تێدا بووه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته 54 ده‌ست.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستانه، پشكنه‌ران به په‌له بردوویانه بۆ پشكنین و توێكارییان بۆ ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م ده‌ستانه هی مرۆڤی ڕاستین یان پلاستیك، دواتر ده‌ركه‌وتووه هه‌موو ده‌سته‌كان ڕاستین و هی مرۆڤن.
هه‌ندێك له خه‌ڵكی پێیان وایه ئه‌م ده‌ستانه هی مردوون و بۆ پشكنین و خوێندن له زانكۆ پزیشكییه‌كاندا به‌كار هاتوون، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ده‌ستی مرۆڤی تاوانبار بێت و له ترسی ئاشكرابوونی نیشانه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌ستیان لێ كردبێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هیچ ڕێی تێناچێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جانتاكه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی نازییه‌كانی لێ ده‌ژی كه به شۆلتز خاباروفسك ناسراون، كه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی جیاوازن و به‌وه ناسراون كه خه‌ڵكێكی جیاوازن.