ئەمڕۆ مانچستەر سیتی رووبەڕووی ستووك سیتی دەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەم درەنگانی شەو یانەی مانچستەر سیتی پێشەنگی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی دوایین یاریی ركابەرییەكانی گەڕی 30 خولەكە بەرامبەر یانەی ستووك سیتی ئەنجام دەدات.
یارییەكە سەعات 11ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.
پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئامانجی ئەوەیە بەهەمان ئەنجامی یاریی چوون بەبێ ماندووبوونێكی زۆر سەركەوتن بەسەر یانەی ستووك سیتی بەدەست بێنێ، لە یاریی چووندا یانەكە بە 7-2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.
یانەی مانچستەر سیتی بۆ یارییەكەی ئەمشەو هەردوو یاریزان فرناندینیۆ و رەحیم ستێرلینگی بەدەستهێناوەتەوە كە ماوەیەكە بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن، هەروەها فابیان دێلفی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستیش سزای راگرتنەكەی بەهۆی كارتی سوورەوە تەواو بووە و ئامادەیە بۆ یاریكردن.
لای خۆشییەوە یانەی ستووك سیتی ئامانجی ئەوەیە بە پشتبەست بە یاریگە و جەماوەر باشترین ئاست لە یارییەكەدا پێشكەش بكات و رووبەڕووی سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی یانەی مانچستەر سیتی ببێتەوە تا لە دۆزەخی دابەزینی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وەرزی داهاتوو رزگاری بێت.
جێی باسە یانەی مانچستەر سیتی بەر لە تەواوبوونی خولی نایابی ئینگلیزی بە 9 یاریی ئێستا بەكۆكردنەوەی 78 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكاندایە و تەنیا بە 4 سەركەوتنی تر بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم