یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی كۆمپانیای هواوییه، كه له ساڵی 2018 دا مۆبایلێكی زۆر خێرا و به‌هێزی دروست كرد و بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێ دروست كرد به‌ناوی "Y9" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایلانه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی هواوی پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 659، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.93 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 بە 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه سێ گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت و ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كیشی بۆ دانێیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.